حوزەیران 21, 2021

چەند سەرنجێك بۆ چارەی هەڵامەت و ئەنفلۆنزا وکۆرۆناو کۆکە

 

كوردین قاسم

بەڵغەم (فلیگم لاتینی واتە هەوکردن )
میوکەسێکە،شلەیەکە لەلایەن سیستەمی هەناسەدان درئەدرێت، سەربازێکی خۆمانە،لە جێلێکی ئاوی پێک دێت کە گلایکۆپڕۆتین و ئیمنۆگلۆبین وچەوری تێدایە،بەکتریاو ڤایرۆس دەگرێ وڕێگا نا‌دا بچنە نێوسیەکان تا کێشەی گەورەتر ساز نەبێت، بەڵغەم هەبێت باشترە، هەڵەیە بمانەوێت بە شروب بەڵغەم بن بڕبکەین،بەڵام کە بەڵغەم زۆر بوو ئیزعاجی کردین یا لەگەڵیا نەخۆشی تر هەبوو وەک جەلتە،باشترە شروبی بن بڕ کردنی بەڵغەم بەکاربێنین

دەست شۆرین
بۆ ئەوەی ڤایرۆس بڵاو نەبێتەوە،بەسابون و ئاو بۆ ٢٠ چرکە دەستت بشۆ،گەر پژمیت دەست مەدەرە چاو یا لوت یادەم تا نەی شۆری،گەر سابون و ئاو دەست نەكەوت، مادەی پاکەرەوە بەکاربێنە کە کحولی تێدابێت بە ڕێژەی زیاتر لە ٦٠%، دەبێت دەمامک بەکاربهێنین،تێکەڵ نەبین لە شوێنی گشتی، پێویستە هەبوونی هەواگۆرکێ لە مالدا هەبێت
خەوتن و پشوودان
هەشت کاتژمێر لەخەوتن مرۆڤ شەحن دەکاتەوە وەک مۆبایل،لەکاتی خەو‌ لاشە خۆی ڕێکدەخاتەوە ،بەکەم‌خەوی مناعە دادەبەزێت و هۆرمۆنی کۆرتیسۆل زۆر دەبێت بەمە زیان بەتەندروستی دەگات
تۆ کە هەڵامەت هەبوو بزانە یەکەم چارەسەر ئیسراحەتە،دووەم ڤایتەمین سی (کتاب هەڵسەنگاندنی خود قورگ ولووت وگوێ،ساکشی ئاروڕا هانس) ئەوانەی بەباشی ناخەون یا بەردەوام گرژیان لەسەرە بەهۆی کار یان هۆی نەخوازراوی تر، زیاتر توشی هەڵامەت دەبن

ڤایتەمین سی
دژە ئۆکسانە،مرۆڤ ناتوانێت لەلاشەی خۆی دروستی بکات، دەبێ لەسەرچاوەی ڕوەکی ڕۆژانە وەریبگرێت، کوڕێکی گەنج ڕۆژانە پێویستی بە٩٠مگم ڤایتەمین سی هەیە،خانم ٧٥مگم،خانمی دوگیان٨٥مگم،خانمی شیردەر بەکۆرپە ١٢٠ مگم،جگارەکێشان بە ئۆکسیدەیتف گرژی دادەنرێ و ڤایتەمین سی تێکدەشکێنێ،بۆیە دەبێ ئەوانەی جگارە دەکێشن زیاتر ڤایتەمین سی وەرگرن بە ٣٥مگم،کوری گەنجی جگارەکێش ١٢٥مگم، بەکوڵان ڤایتەمین سی سودی کەم دەبێت، لەڕۆژێکدا مرۆڤ دەتوانێت تا ٢٠٠٠مگم ڤایتەمین سی وەربگرێت،لە٣٠٠٠مگم زیانی هەیە بۆ گەدەو دەبێتە زگ چوون،،ڤایتەمین سی ڕۆلی بەهێزی هەیە لەدژی هەڵامەت،ئەوانەی بە بەردەوام وەریدەگرن گەر توشی هەڵامەتیش بن سوکترە. بۆبەهێزبوونی بەرگری لاشە(مناعە) لەدوای وەرزش،ناوی ڤایتەمین سی دێتە مەیدان، کەیارمەتی سەربازەکانمان(خرۆکە سپی یەکانی خوێن )ئەدا لەباشترین ئاما‌دە باشی دابن بۆ هێرشی لەرزۆکی لەناکاوی ڤایرۆس وبەکتریای زیان بەخش.

سەرچاوەی ڤایتەمین سی: بەنزیکی لەهەر ١٠٠گرامێک
بیبەری زەرد ١٨٠ مگم بیبەری سور ١٢٠ مگم بیبەری سەوز ٨٠مگم
کیوی،برۆکلی ٩٠میلی گرام ڤایتەمین سی
سترۆبەری ٦٠مگم
پرتەقال،لیمۆ ٥٠مگم
قەرنابیت ٤٠مگم
سیر،سپێناغ،لالەنگی، گریپ فروت(لیمۆی هیندی) 30مگم
پەتاتە ٢٠مگم
تەماتە،مۆز،قەیسی،شوتی، گێزەر ١٠مگم
گێلاس،خۆخ ٧ مگم(گێلاس،مۆز خەو خۆش دەکەن،دەوڵەمەندن بە مادەی میلاتۆنین)
سەرچاوەی خۆراکی ئاژەلی زۆرکەم ڤایتەمین سی تێدایە،شیری تازەوفرێش تەنها٢مگم
* ئەوانەی تەنها گۆشت و شیر و هێلکەو پێک هاتەی تری ئاژەلی دەخۆن توشی کەمی ڤایتەمین سی دەبن،ئەوانەشی تەنها بەروبومی ڕوەکی دەخۆن توشی کەمی ڤایتەمین بی ١٢ دەبن،چونکی بی ١٢ لەسەرچاوەی خۆراکی ئاژەڵی دەست دەکەوێت

© 2017 Hawler