ئایار 07, 2021

تاکسی بێ شۆفێر لە پەککین کەوتەکار

و - محمد لادێ - هه‌‌ولێر

 

کۆمپانیای زەبەللاحی بواری تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبێلی چینی Baidu، بۆ یەکەمجار ئۆتۆمبێلی تاکسی بێ شۆفێری خستەکار و بەمەش بووە یەکەم کۆمپانیای بە بازرگانی کردنی ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر لە وڵاتی چیندا.

جیاواز لە نماییشەکانی پێشوتری کۆمپانیای Baidu بۆ
بەپێی ھەواڵێکی سایتی (abc news) لە ئێستا نزیکەی ١٠ ئۆتۆمبێلی ئۆپۆلۆ ی (تاکسی ڕۆبۆت) لە ناوچەی شوگانگ ی ڕۆژئاوای پەککین لە ھەمان کاتدا کاردەکەن کە ڕوبەری ناوچەکە ١.٢ میل چوارگۆشەیە و ئۆتۆمبیلەکان سەرنشین لە ھەشت وێستگەی سەرەکی ھەڵدەگرن کە نرخی ھەر گواستنەوەیەک (٣٠ یوانگ)ە کە دەکاتا (٤.٦) دۆلار وە سەرکەوتن تەنیا بۆ ئەو کەسانەیە کە تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٦٠ ساڵانە.
گەشتیارەکان دەتوانن دوای تاکسی ڕۆبۆت بکەن لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی Apollo Go وە کاتێک تاکسییەکا دەگاتە جێ پێویستە لە ناسنامەی سەرنشینەکان دڵنیابێت و پاشان سەردەکەون و کاتێک وە سەرنشینەکان پشتێنی سەلامەتی دەبەستن ئۆتۆمبیلەکە دەکەوێتە ڕێ.

© 2017 Hawler