ئایار 16, 2021

چاویلكەکەی غاندی بە 340 هەزار دۆلار فرۆشرا

ئاریان دەرگەڵەیی - هەولێر

 

لە مەزادێكی ئاشكرادا لە وڵاتی بەریتانیا چاویلكەکەی مەهاتما غاندی بە 340 هەزار دۆلار فرۆشرا. خانەی (ئیست بریستول) لە هەژماری تایبەتی خۆیاندا بڵاویانكردەوە كە ئەو چاویلكەیە كە بە 260 هەزار جونەی ئەستەرلینی فرۆشراوە و دەكاتە 340 هەزار دۆلاری ئەمریكی.

خانەی (ئیست بریستول) رایگەیاندووە كە لە ڕێگەی پۆستێكەوە ئەم چاویلەكەیان لەلایەن كەسێكەوە بۆ هاتووە، دوای لیكۆڵینەوەی وردیش دەركەوتووە كە لە ساڵانی بیستەكانی سەدەی ڕابردوودا لەلایەن غاندی ئەو چاویلكەیە دراوەتە مامی ئەو کەسەی پۆستەکەی ناردووە.
هەروەها خانەكەی نووسیویەتی: "غاندی یەكێك بووە لەو كەسایەتییانەی بەوە بەناوبانگ بووە كە زۆرجار چاویلكەكەی بەخشیوەتە ئەو كەسانەی لە ژیاندا یارمەتی داون

© 2017 Hawler