ئایار 16, 2021

گەرمترین ھەسارەی گەردوون دۆزرایەوە کە بە گەرمییەکەی کانزاکان دەتوێنێتەوە...

لەم دواییانەدا زانایانی بواری گەردوونناسی ھەسارەیەکی ئێجگار گەرمیان دۆزییەوە کە پێیانوایە گەرمترینی گەردوونە و چەند تایبەتمەندییەکی جیاوازی ھەیە.

ھەسارەکە ٤٩٠ ساڵی ڕوناکی لە زەوی دوورە و قەبارەکەی دووھێندەی قەبارەی ھەسارەی مشتەرییە و گەرمییەکەی زۆر زیاترە لە ئەستێرەی سوری ناو گەلە ئەستێرەکان.
دەربارەی دۆزینەوەینەوەی ھەسارەکە، زانای فیزیایی بواری گەردووناسی برید ئەدیسۆن لە زانکۆی کوینزلاند ی ئوسترالیا، لە وتارێکیدا کە لە ڕۆژنامەی (independent)ی بەریتانی بڵاو کراوەتەوە دەڵێت: "گەرمی ھەسارەکە وەک و دۆزەخ وایە و بە جۆرێکە کە لە ڕۆژدا گەرمییەکەی دەگاتە ٢٧٠٠ پلەی سەدی و لە شەویشدا ٢٣٠٠ پلەیە و بە ھیچ شێوەیەک ژیان لە دەوروبەری ئەو ھەسارەیە بوونی نیە.
گەرمی ھەسارەکە زۆر زیاترە لەو گەرمییەی کە بۆ تواندنەوەی کانزاکان پێویستە کە نزیکی ٢٠٠ پلەی سەدییە لە کاتێکدا بۆ تواندنەوەی پلاتینیۆم ١٧٧٠ پلە و بۆ تیتانیۆم ١٦٧٠ پلەی گەرمی پێویستە.
جێی باسە ئەوەی ئەم ھەسارەیە لە ھەسارەکانی تر جیا دەکاتەوە، ئاراستەی سورانەوەکەیەتی بەجۆرێک ئەگەر سەیری کۆمەڵەی خۆر بکەین دەبینین تەواوی ھەسارەکان بە ھەمان ئاڕاستەی خۆر دەسورێنەوە، بەڵام جیاواز لەوانی دی خولگەی ھەسارە نوێیەکە بەجۆرێک لارە وەک بڵێی بە تەواوی پێچەوانەی ئاڕاستەی کۆمەڵەی خۆر دەسورێتەوە.

 

© 2017 Hawler