ئایار 16, 2021

لە ئەمریکا ئەوانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە دەتوانن بێ ماسک بەشداری کۆبوونەوەكان بکەن

ناوەندی لێکۆڵینەوەی نەخۆشییەکان لە ئەمریکا بڕیاری نوێ دەربارەی پۆشینی ماسک دەردەکات بۆ ئەوکەسانەی کە ژەمی تەواوی ڤاکسینیان وەرگرتووە.

لە بڕیارەکەدا ھاتووە ئەو کەسانەی کە ژەمی تەواوی ڤاکسینیان وەرگرتووە دەتوانن بێ ماسک بەشداری لە کۆبوونەوە بچوکەکاندا بکەن کە لە باخچەو ھەوایەکی کراوەدا ئەنجامدرابێ، بەڵام بۆ ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە ھێشتا پێویستیان بە بەستنی ماسکە لە کۆبوونەوەکاندا و ناتوانن بێ ماسک بەشداری بکەن.
باسیش لەوە کراوە کە ژیان بە تەواوی ئاسایی نابێیەوە بۆ کەسانێک کە ڤاکسینیان وەرگرتووە.
لەھەمانکاتدا ئاژانسی تەندروستی ئەمریکی ئاماژەی بەوە کرد کە ھاووڵاتیان لە ھەموو بارێکدا پێویستە خۆیان بەدوور بگرن لە کۆبوونەوە بەکۆمەڵەکانی ناو ھۆڵە داخراوەکان تەنانەت بۆ ئەو کەسانەشی کە ژەمی تەواوەتی ڤاکسینیان وەگرتووە.
بەگشتی بۆ کەسانێک کە ڤاکسینیان وەرگرتووە بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەکانی ناو ھەوای کراوەدا بێ ماسک سەلامەتە، بەڵام خۆپاریزیش تارادەیەک پێویستە.
بەڵام بۆ ھەوای داخراو و ھۆڵە داخراوەکان بۆ ھەموو جۆرەکەسانێک ڤاکسینیان وەرگرتبێت یان نا پێویستە ماسک بپۆشرێت لەکاتی کۆبوونەوە بەکۆمەڵەکاندا.

دواترین دەستکاریکردن لەسەر یەک شەممە, 02 ئایار 2021 21:32
© 2017 Hawler