ئایار 07, 2021

لە ئۆلۆمپیاتێكی نێودەوڵەتیدا قوتابییەكی كورد پلەی یەكەم بە دەست دەهێنێت

قوتابییەكی كورد دوای بەژداری كردنی لە ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی زمانی ڕووسی لەلایەن كتێبخانەكەی سەرۆكی پێشوی رووسیا (یێلتسن) پلەی یەكەم بە دەست دەهێنێت.

رێنوار خەلیل، لاوێكی كوردە و قوتابی قۆناغی سێیەمی كۆلیژی پزیشكییە لە شاری یارۆسڵاڤلی رووسیا، بۆ ئەمساڵ بەشداری پێشبڕكێكە بووە و توانیویەتی سەرجەم هەنگاوەكان ببڕێت و لە ریزی پێشەوەی لیستی براوەكان خۆی ببینێتەوە و لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پلەی یەكەم بەدەستبهێنێت و لەسەر ئاستی قوتابیانی وڵاتانی سۆڤیەتی پێشووش لە ریزبەندییەكە پلەی چوارەمی گرتووە.
رێنوار خەلیل لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی "هەولێر"ـدا،، گوتی: "
تاقیكردنەوەكە لە سێ ئاست پێكهاتبوو، كە قۆناغی سێیەمی قورسترین قۆناغ بوو كە بە لایڤ و كەنفەزەیشن تاقیكردنەوەكە كرا و لە مانگی 3 ی 2021 كۆتای پێهات. ...

© 2017 Hawler