ئەم پەڕەیە چاپ بکە

بە دروشمی گیانی لێبووردەیی ئاشتی و پێكەوەژیان، پێشانگای خۆشنووسی (سەمای پیتەكان) دەكرێتەوە

ئەمڕۆ، بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانەی گشتییەكانی هەرێم سەر وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بە دروشمی گیانی لێبووردەیی ئاشتی و پێكەوەژیان، پێشانگایەكی خۆشنووسی (سەمای پیتەكان) لە پاركی شەهید سامی عەبدولڕەحمان دەكرێتەوە.

كاتژمێر دوو و نیو تا 6 ئێوارە، بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانەی گشتییەكانی هەرێم، لە دوای 25 ساڵ ئەزموونی هونەری، هونەرمەند " دانا دارا" یەكەمین پێشەنگای خۆشنووسی خۆی دەكاتەوە.