کانونی یەکەم 03, 2021

زۆرترین بینراو هونه‌ری

ڕەشید ڕەواندوزی: پارتی بە دەنگی شۆڕش وگەل هاتووە و هەڵقوڵاوی ناخی میللەتە

لە سەروبەندی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بەشداری هێزێکی کاریگەری وەک پارتی دیموکراتی کوردستان هونەرمەندان و ڕۆشنبیران، جەخت لەوە دەکەنەوە، کە بەشداری کارایان دەبێت لەم هەڵبژاردنە و جارێکی تر دەنگ بەو لایەنە دەدەن، کە شۆڕش و بەرخۆدان بووەتە ناونیشانیان.

"ڕەشید ڕەواندوزی" وەک نووسەر و شاعیر و هونەردۆستێک بۆ "هەولێر" ڕایدەگەیەنێت: "پێشوازی لە هەر پڕۆسەیەکی دیموکراسی دەکات و پێیوایە هەڵبژاردن باشترین میکانزمی دیموکراسیە بۆ ئەوەی گەل دەنگی خۆی بدات بەوپەڕی ئازادی تاکو میکانیزم و جۆری حوکمرانی دیاری بکات.
گوتیشی: سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ٢٠٢١/١٠/١٠ من وەک خۆم و بەرچاوکردنی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و خوێندنەوەم بۆ واقیعی ئێستا و داهاتووی ئەزموونی حوکمرانی لە باشووری کوردستان، هەروەها بە ئاوڕدانەوە لە مێژووی بزافی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان لەسەر ڕێچکەی شاعیره مەزن و گەورەکانی هەنگاو دەنێم وەک مام هەژار وهێدی شاعیر، بۆیە بەوپەڕی قەناعەتەوە دەنگ دەدەم بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە.
چونکە پارتی حزبێکی ڕەسەنە و خودان مێژوویەکی پڕشنگدار لە بزافی ڕزگاریخوازی کوردستان، چونکە پارتی لە بەرپرسیاریەتی میژوویی وئیستا و داهاتووی حوکمڕانی ڕاناکات و خۆی بە خاوەنی میللەت وخاک و نیشتمان دەزانێت، چونکە پارتی جگە لە خودا خۆی بۆ کەس ناچەمینێت، پارتی هیچ کەس و لایەنێک دەستی لە پشت نادات بەڵکو خۆی بڕیار دەدات، پارتی دڵ گەورەیە ویار و نەیار بە چاوی هاوڵاتی بوون سەیر دەکات، ئەولەویەتی بۆ پرسە نیشتیمانیەکانە و سازش لەسەر بستێکی خاک ناکات، لێ پارتی بەڵێنی گەورە نادا وقسەی زل ناکات، بەڵکو کار و پڕۆژەی ستراتیژی و گەورە ئەنجام دەدات.
چونکە لە ناو پارتی ڕێزگرتن هەیە و ڕێکخستنەکانی پەرتەواز نین
چونکە پارتی لە خۆ نایەتە گۆ تا شتێک نەزانی باسی ناکات، چونکە پارتی دەەڵەتداری دەکات وسستەمی حوکمڕانی هاوچەرخ پەیڕەو دەکات، چونکە پارتی بە دەنگی شۆڕش وگەل هاتووە و هەڵقوڵاوی ناخی میللەتە.

 

شیڤان شێرزاد - هەولێر

© 2017 Hawler