تشرینی یەکەم 15, 2021

گروپێكی هەڵپەركێی كوردان دوو خەڵاتی جیهانی وەرگرت

ئاریان دەرگەڵەیی - هەولێر

 

گرووپی فەرهەنگی هونەریی دیلان ، كە گروپێكی هونەریی كوردییە پلەی یەكەمی لە دوو ڤێستڤاڵی جیهاندا بەدەست هێنا.

بە پێی راگەیەنراوێك كە كەلایەن ئەم گروپە بڵاوكراوەتەوە گرووپەكەیان پلەی یەكەمی لة دوو فێستیڤاڵى ئەمریكا و ئوسترالیا بۆ خۆی مسۆگەر كردووە .
ئەو گرووپە ئەوەشی خستۆتە ڕوو "بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی كۆرۆنا لە ئاستی جیهانیدا كە لە بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵەكاندا بە شێوەی ئامادەبوونی بەشداربووان، ڕێگری دەكات، گرووپی فەرهەنگی هونەریی دیلان ئورمی توانیویەتی بە هەبوونی پێشینەی ئەرێنی و چالاكییەكانی لە ڕابردوودا، بە بانگهێشتی فەرمیی بەرپرسانی بەڕێوەبردنی دوو فێستیڤاڵی "جەزابییەتێ ئامریكایی"، لە شاری مەیامی ئةمریكا و هەروەها فێستیڤاڵی "زیرێ ئاسمانێ ئوسترالیا" لە شاری سیدنیی ئوسترالیادا، لەگەڵ گرووپی مۆسیقای ڕاستەوخۆ لەم فێستیڤاڵانەدا بە شێوەی ئۆنلاین، بەشداریی كردووە و توانیويەتی پلەی یەكەم لە هەر دوو فێستیڤاڵەكەدا بۆ خۆی مسۆگەر بكات".
گرووپی فەرهەنگی هونەریی دیلان ئورمی، گروپێكی كوردییە و ئەندامی ئەنجوومەنی فلكلۆری ئةوروپایە.

© 2017 Hawler