ئەیلول 27, 2021

ھونەرمەندانی شێوه‌كار دڵـشاد بـەھـادیـن

- دڵشاد به‌هادین عه‌بدولا لەساڵی ١٩٧٤ لەسلێمانی لەدایک بووە.
- لەساڵی ١٩٩١ دەستی بەکاری ھونەریی کردووە لەبواری وێنەکێشان.
- لەساڵی ١٩٩٥ ەوە ھاتا ئێستا ڕۆڵی ھەبووە لە ڕێکخستنی چەندین پڕۆژەی ھونەری و وه‌ک گەلەریستێک چەندین پێشانگه ی ھاوبەشی لە عێراق و ناوەوەی کوردستان ڕێک خستووە.
- لە ئێستادا بەڕێوبەری گەلەری زاموایە و ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەیە لە بەرەوپێش بردنی ھونەری شێوەکاری لە وڵاتەکەماندا، ھاوکات چەندەھا پێشانگه ی لە ناوەو دەرەوەی وڵات ڕێک خستووە.
- بەشداری کردووە زیاتر لە ١٢٠ پێشانگه ی ھاوبەش لە ناوخۆو دەرەوەی کوردستان.
- بەشداری کردووە لە پێشانگه لە وڵاتەکانی ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، تورکیا، ئێران و ئەمریکا،یابان،به‌ریتانیا ھەروەھا لە شارەکانی بەغداد، دیاربەکر، ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، تاران، ھەڵەبجە و خانەقین بەشداری چەندین پێشانگه ی کردووە.
- چوار پێشانگه ی تایبەتی کردۆتەوە لە ساڵەکانی ٢٠٠٧، ٢٠١٢، ٢٠١٥ و ٢٠١٦.
- ھەندێک لە ئیشەکانی بەکار ھاتووە بۆ دیزانی بەرگی کتێب.
- بەشداری لە پێشانگای ھاوبەشی ستافی گەلەری زاموا کردووە لە گەلەری دی کۆنتێپیرەر لە لەندەن لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٢٠ لەژێر ناونیشانی ڕەنگدانەوە.
رۆژنامه‌ی هه‌ولێر له‌ داهاتوودا دیدارێك له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك و پرسه‌كانی هونه‌ری شێوه‌كاری و مۆزه‌و گه‌له‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (دلشاد به‌هادین) داده‌به‌زینێت...

 

سەرکەوت بورهان

 

© 2017 Hawler