حوزەیران 21, 2021

کانی دوای ٧ ساڵ ئەلبومی (ببارێ) بڵاو دەکاتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ دوای (٧) ساڵ لە نەبوونی ئەلبومی تازەی گۆرانی، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئەلبومێکی تازەی گۆرانی لە ژێر ناوی (ببارێ) بڵاو دەکاتەوە.

لە میانەی لێدوانێکیدا خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ (کانی) رایدەگەینێت و دەڵێت : هونەردۆستان و گوێگرانی ئازیزی بەرهەمەکانی من، دوای ئەوەی من لە ساڵی ٢٠١٤ ئەلبومی گۆرانی (بێ تۆم) پێشکەشکردن، ئەو پێشوازییە جوانەی ئێوەی ئازیز بۆ ئەم بەرهەمەی منتان کردەوە، واتان کرد دەرگاییەکی رازوەتری بۆ کارەکانی من کردەوە، چونکە پێشوازی گەرمی جەماوەر و گوێگرانی ئێمە وادەکات، بەردەوامییەکی باشتر فەراهەم دەکات بۆ هاتنە بوونی بەرهەمی جوانتر.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی خانمە هونەرمەند (کانی) ئەوەشدەخاتە روو : لە ئێستاشدا ئەلبومێکی تازەم لە ژێر ناوی (ببارێ) پێشکەشتان دەکەم، لەم ئەلبومەدا کۆمەڵێک گۆرانی لە (١٠) دە بەرهەمی زۆر جیاواز خۆی دەبینێتەوە، لەو باوەڕدام چاوەڕوانکراو بێت بە بەراورد لەگەڵ بەرهەمەکانی پێشومدا، هیوام وایە لەو ئاستەدا بێت، کە ئێوەی بەڕێز بۆ چەند ساتێکیش بێت بیسەری بن.
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە ئەلبومی (ببارێ) وابڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیدا لەسەرجەم شارەکانی کوردستان و دەرەوەی وڵات بڵاو بکرێتەوە.

 

عەبدولغەفار عەبدوڵڵا - هەولێر

© 2017 Hawler