حوزەیران 21, 2021

فیلمی گوڵەکان ناگەشێنەوە لە جەژنی ڕەمەزاندا لە کوردستان تیڤی پەخش کرا

 ئەم فیلمە بەرھەمی ھاوبەشی ناوەندی گاڤ بۆ بەرھەمھێنانی کاری تەلەفزیۆنیی و سینەمایی کوردی لە سلێمانی، دەزگای سەتەلایتی کوردستان و بە ھاوکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

لوقمان غەریب : سیناریۆ نووس و دەرھێنەری فیلمەکە لەم بارەیەوە بۆ (هەولێر) گوتی: لەمانگی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٩ وە سەرقاڵی دروستکردنی ئەم فیلمەین.
فیلمەکە لە جۆری فیلمی درێژی درامی یە و ماوەکەی ٩٠ دەقیقەیە، چیرۆک و ڕووداوەکانی ئاوێتەن لە نێوان دوو مێژووی
جیاوازدا کە بۆ ھەردوو ساڵی ١٩٨٨ و ٢٠١٢ دەگەڕێتەوە، تیادا باس لە ئاسەواری مەرگەسات و ئازار و ئەندێشەی دوو خانەوادەی پاشماوەی ھەردوو کارەساتی ئەنفال و کیمیابارانی ھەڵەبجە دەکات.
سیناریۆی فیلمە بە تێگەیشتن و جۆرێکی جیاواز مەسەلەی کارەساتی ئەنفال و کیمیاباران بەرجەستە دەکات و چیرۆک و
بابەتێکی نوێ دەگێڕێتەوە، دیارە ئەو کارەساتانە ھەڵگری سەدان چیرۆکی مەرگەساتبار و تراژیدین کە ھێشتا بەداخەوە ھیچ کام لە بوارەکانی کەلتوریی بە تایبەت سینەما و چیرۆک و ڕۆمانی کوردی بەباشی خۆیان لەقەرەی نەداوە.
فیلمی (گوڵەکان ناگەشێنەوە) بەبەشداری ھونەرمەندانی خاوەن ئەزموون (عەلی کەریم، بەھادین ھەڵەبجەیی، تەھا داراغایی،
جەمیل ئەحمەد) و ھەریەک لە ھونەرمەندانی ناسراو (ئاواز ڕەحیم، عومەر عەبدوڵلا، حەسەن حەمەساڵح، ئاراز
عەبدولرەحمان و شاناز جەمال، سازگار ) و ھونەرمەندانی لاو و ئەستێرەی ئایندە (لاوە بێستون، شێما ڕێبوار و شیراز جەلال) و کۆمەڵێ ھونەرمەندی ترە.
بینراوەکانی فیلمی ( گوڵەکان ناگەشێنەوە ) لەشارەکانی ھەڵەبجە و دەربەندیخان و ئاوایی ڕێژنە و دێوانەی دەڤەری گەرمیان تۆمار کراوە.
DOP –ئەم فیلمە لەلایەن ستاڤێکی لاوی کوردەوە کاری تەنیک و پرۆداکشنی بۆ ئەنجامدراوە (کامێرا و
بەھمەن سەلاح، یاریدەدەری دەرھێنەر -نڤار لوقمان، مایکاپ ئارتێست - لارا خەبات، سکرێپ و کلاکێت - شایۆ یاسین، درۆن
و فلای کام - ھاوڕێ بەختیار، بەڕێوەبەری بەرھەم - کەمال چالاک، محەمەد شوان، مۆنتاژ و مێکساژ - دیار خەسرەو، ترایلەر و پۆستەر - نڤار لوقمان، پرۆدێسەر - لوقمان غەریب.
لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە کوردستان تیڤی پەخش کرا.
ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئێستا دوو زنجیرە درامای نوێیان بەناوەکانی ( شێر و خەت ) لە کەناڵی دیمەن تیڤی و (چیرۆکەکانی گەڕەکی ئێمە) لە کوردستان تیڤی پەخش دەکرێت.

 

شیڤان شێرزاد - هەولێر

© 2017 Hawler