حوزەیران 21, 2021

شێوە حەمید: سینەما بۆ کۆمەڵگەی ئێمە پێویستییەکی گرنگ و هەنوکەییە

سینه‌ماكار شێوه‌ حه‌مید تەمەنی ٢١ ساڵە و خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌. له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران به‌شداری كۆرسێكی دوو ساڵی بووه‌ له‌سه‌ر سینه‌ما و قوتابی كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی به‌شی فیلمسازییه‌.

لەو دیمانەیەیدا بۆ ڕۆژنامەی"هەولێر" دەڵێ،"سینەما بۆ کۆمەڵگەی ئێمە پێویستییەکی گرنگ و هەنووکەییە شێوه‌ حه‌مید به‌ ڕۆژنامەی "هەولێر" ی راگه‌یاند،" ‎سینه‌ما بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پێویستییه‌كی ھه‌نووكه‌یی و گرنگه‌. سینه‌ما وه‌ك ھونه‌رێكی كاریگه‌ر و به‌ھێز بۆ تێگه‌شتن له‌م دیارده‌ و ته‌نگژانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ دووچاری بووه‌ و له‌ ھه‌مان كاتدا وه‌ك ئاوێنه‌یه‌ك بۆ نیشاندانی ڕابردووی خۆمان ده‌توانێ ڕۆڵی له‌ پێشینه‌ ببینێت له‌ دروستكردن و خوڵقاندنی دنیابینی نوێی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری. زیاتر گوتی: بێ بوونی سینه‌ما، مه‌حاڵه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ له‌ ته‌نگژه‌ ڕزگاری بێ، بۆیه‌ به‌شێكی گه‌وره‌ی سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌ پێوه‌سته‌ به‌ بوونی سینه‌ما، وه‌ك لینین ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر سینه‌ما له‌گه‌ڵ ئێمه‌ بێت، ته‌واوی سوپای دنیا له‌ دژمان بوه‌ستێ، ئێمه‌ سه‌ر ده‌كه‌وین. شێوە ئاماژەی پێدا،‎"بایه‌خ نه‌دان به‌ سینه‌ما له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا بۆ داڕمانێكی قووڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌ ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ گیرۆده‌ی بووه‌، ھیچ ھوشیارییه‌ك له‌ زه‌ین و واقیعیی تاكی كورددا دروست نه‌بووە بۆ ھونه‌ر به‌ گشتی و سینه‌ما به‌ تایبه‌ت، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌یش به‌رده‌وام گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی به‌ھێزی ھه‌بووه‌ بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ مێژوو و وابه‌سته‌بوون به‌ داخرانه‌ كولتووری و ئاینییه‌كان". ئه‌م ژنه‌ سینه‌ماكاره‌ دووپاتی كرده‌وه‌، سینه‌ما بۆ كورد هونه‌رێكی تازه‌یه‌ و تا ئێسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ و تاك هه‌ستیان به‌ گرنگیی سینه‌مای ناوخۆ نه‌كردووه‌.

 

گەرمیان گلی - هه‌‌ولێر

© 2017 Hawler