ئایار 07, 2021

ئەكتەرێكی ناوداری هۆڵیوود كۆچی دوایی كرد

ئاریان دەرگەڵەیی - هەولێر

 

ئۆلۆمپیا دوكاكیس ئەكتەری ناوداری هۆڵیوود كە هەڵگری خەڵاتی ئۆسكار بوو، لە تەمەنی 89 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

دوكاكیس دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند مانگێك باری تەندروستی خراپ بوو، دواجار لە ماڵەكەی خۆیدا لە لۆس ئەنجلوس كۆچی دوایی كرد.
لە ساڵانی نەوەتەكانی سەدەی ڕابردوودا دوكاكیس رۆڵی سەرەكی هەبوو لە فیلمی مۆنستراك و بە هۆی كاریگەریی ڕۆڵەكەی، خەڵاتی ئۆسكاری وەرگرت.
دوكاكیس بە ڕەگەز خەڵكی یۆنان بوو، لە ساڵی 1931 لەدایكبووە، پێشتر ئەو ئەكتەرە وەكو كارمەندێكی چارەسەركردنی سروشتی كاری دەكرد، بەڵام ڕێگای هونەری گرتەبەر و بڕوانامەیەكی بەرزی لە بواری سینەمادا وەرگرت، دواتریش كاری ئەكتەری هەڵبژارد و بەشداری لە چەندین فیلمی سینەماییدا كرد

دواترین دەستکاریکردن لەسەر دوو شەممە, 03 ئایار 2021 22:49
© 2017 Hawler