ئایار 07, 2021

بەڵێن کەمال جاف و گرووپی دەفژەنان کلیپێکی ئاینیان بڵاو کردەوە

ھونەرمەندی گۆرانیبێژ بەڵێن کەمال جاف، بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە، ڤیدیۆ کلیپێکی نوێی لەگەڵ گرووپی دەفژەنان بڵاو کردەوە، کە تەواوی ناوەکانی خودا لەو بەرھەمە ھونەرییەدا دەڵێتەوە و گرتە ڤیدیۆییەکانی ئەو گۆرانیەش لەسەر قەڵای ھەولێر و شوێنە گەشتیارییەکان بە کامێرای دەرھێنەر عادل حوسێن وێنەگیراوە.
ڕێبوار عەبدوڵا سەرپەرشتیاری گرووپی دەف بە ھەولێرـی ڕاگەیاند: گرووپی دەفژەنان لە نوێترین بەرھەمی خۆیدا، بەشداری لەو ڤیدیۆ کلیپەدا کردووە و گرووپەکەشمان بریتین لە دەستەیەک لە موزیکژەن ودەفژەنە ھەرە بەرچاوەکانی کورد، ئەو بەرھەمەش لە ستۆدیۆی ستایل تۆمارکراوە و یەکەمجاریشە ھەر ٩٩ ناوەکەی پەروەردگاری مەزن لەم بەرھەمەدا دەبیندرێت و ئێستاش ڕۆژانە میوانی کەناڵە میدیاییەکانە و ھیوادارین بە دەفە عیرفانیەکەمان توانیبێتمان خزمەتێکی بچووک بەو مانگە پیرۆزە و ھونەری کوردی بکەین.

شیڤان شێرزاد - هەولێر

© 2017 Hawler