ئایار 07, 2021

ڕێکار و ھادی بە دووقۆڵی گۆرانیەکی ئایینی بڵاو دەکەنەوە

سروودی ڕەمەزان یەکەم گۆرانی دوێتی "ڕێکار فارس" و "ھادی ڕەسووڵ"ـە و ئاوازی ھونەرمەند "زانا جەبەلی"ـیە و تێکستەکەشی "تەنیا بوورەیی" نووسیوویەتی و کاری میوزیکی بەرھەمەکەش لەسەر دەستی ھونەرمەندی موزیكژەن فەرھاد کووھی لە وڵاتی ئێران بۆی جێبەجێ کراوە، بە سپۆنسەری بیگ ھۆم فاست فوود و ساردەمەنی جیلاتۆ وێنەی ئەو بەرھەم گیراوە و پێنجشەممەی ڕابردووش بۆ یەکەم جار ئەو کلیپە ئاینیە لە کەناڵە ئاسمانی و لۆکاڵیەکاندا پەخش کرا.

ھونەرمەند ڕێکار فارس ڕەواندوزی، لە ئاخاوتنێکی تایبەت بە (ھەولێر)ـدا گوتی: بەرھەمەکەمان یەکەم کلیپی ئایینیە لە ناو لە ناو جەرگەی شاردا وێنەبگیرێت و بە شێوەیەکی ئاوا جوان کلیپی بۆ بکرێت، لە پێشووتردا تەنیا کلیپی ڕەشبەڵەک و شایی و ھەڵپەرکێ تۆمار کراون، بۆیە دەلێم یەکەم کلیپی ئایینیە بەم شێوەیە بکرێت، کە بە کامێرا جوانەکەی "زانا عەبدوڵا" دیمەنەکانی وێنەگیراون و ڕێکۆردی دەنگیش لەلایەن تاریق خانەقینی و ھەستی ڕزگار بۆی کراوە و سوپاس بۆ قایمقامیەتی ھەولێرو سەرجەم ئەوانەی کە یارمەتی زۆریان داین بۆ بەرھەم ھێنانی ئەم کلیپە و قەرزاری ئەو ھونەرمەندە موزیژەنانەشین، کە بۆ جوانکاری کلیپ بەشداریان لە بەرھەمەکەدا کرد.
ھاوکات دەمەوێت ڕۆڵی نێت تیڤی بەرز بنرخێنم، کە وەک سپۆنسەرێکی مەعنەوی بەرھەمەکەی بە مافی خۆیزانی لە بڵاوکردنەوەدا و ڕۆژانەش لەو کەناڵە جوانەدا پەخش دەکرێت، کە ئەمەش جێگەی خۆشحاڵیە و زەمینەخۆشکەرە بۆ ئەوەی ھونەرمەندانی گەنج بتوانن لە داھاتوودا بەرھەمی جوانتری گۆرانی پێشکەش بکەن.
گوتیشی: ڕۆژنامەی ھەولێر ھەمیشە سەکۆیە بووە بۆ گەیاندنی پەیامی ھونەرمەندان و ھاوکاربووە لەبەردەم کارە ھونەرییەکانمان و سوپاس بۆ ماندووبونیان، کە ھونەرمەندان بەبێ جیاوازی بەسەر دەکەنەوە و لە کاروانی کاری ڕۆژنامەگەرییدا جوانترین نموونەیان پێشکەش کردووە.

 

شیڤان شێرزاد - هەولێر

 

© 2017 Hawler