ئایار 07, 2021

وەکو بووکی بەر باران
قژەکەم دڵۆپ دڵۆپ بارانی دەباران
دەهاتە خوارێ
وەک رووبارێ
دەگەڕام
لە بەرزاییەکانی نیشتیمان بۆ ئەوەی
تێکەڵاوی سروشتبم
وەلێ ژنەکان
بۆ عیشقەکەم دەبوون نیگەران
دەیان پرسی
لەبەرچی وڵاتی عیشقت جێهێشتووە
بەوەرزی خەزان
وام بەدوای تەنها نیگایەکی چاوت دا
سەر لێشێواو و پەرێشان
دەگەڕێم بۆ بەهەشتێ خۆمی تێدا
بدۆزمەوە وەکو جێژوان

© 2017 Hawler