ئاب 17, 2022

زۆرترین بینراو وه‌رزش

Error: No articles to display

تا دێت زیاتر جه‌نگی گه‌یشتن به‌ پێشه‌نگی خولی نایابی كوردستان گه‌رمتر ده‌بێت

لە یارییەکانی گەڕی شەشەمی خولی نایابی کوردستان هەندرێن بەبردنەوەی لە سۆران پێشەنگی یانەکانی قایمتر کرد، یانەکانی سیروانی نوێ و دهۆکیش بەبردنەوەیان زیاتر لە پێشەنگی یانەکان نزیک بوونەوە، هەولێر لە ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە، چەمچەماڵ و نەورۆزیش دوو بردنەوەی گرنگیان بەدەستهێنا، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە، ئامار و زانیارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و کۆمەڵێک زانیاری نوێ لەسەر خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو.

هەندرێن به‌بێ دۆڕان لوتكه‌ی گرتووه‌
لە یارییەکانی گەڕی شەشەمی خولی نایابی کوردستان، شەڕی گەیشتن بە پێشەنگی یانەکان گەیشتە لوتکە، هەندرێن بەبێ دۆڕان پێشەنگی یانەکانی گرتووە و لەم گەڕەیشدا گەورەترین سەرکەوتنی لەم وەرزە تۆمار کرد و چوار جار تۆڕی سۆرانی هەژاند، یانەکانی سیروانی نوێ و دهۆکیش بەبردنەوەیان لە ئارارات و شێروانە، خۆیان گەیاندە خانەی دووەم و سێیەمی ڕیزبەندی، برایەتی و زاخۆ لەلایەک و شەقڵاوە و سەیدساق، دەربەندیخان و پێشمەرگەی هەولێر لەم گەڕدەدا یەکسان بوون بووە بەشیان، نەورۆز و چەمچەماڵ، لە هەولێر و هەڵۆیان بردەوە و ژمارەی خاڵەکانیان لە ٦ خاڵ بۆ ٩ خاڵ بەرزکردەوە.

چەند ئامارێک لەسەر خولەکە
لە کۆی ٨ یاری ئەم گەڕەدا، ١٥گۆڵ تۆمارکراون ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک، ١،٨ گۆڵە، بۆ هەر یاریەک، ئەمەیش ڕێژەیەکی کەمترە لە گەڕی پێنجەم کە ١٦ گۆڵ تۆمار کرا بوون، یانەی هەندرێن تاکە یانەیە کە تا ئێستە هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە کە ١٢ گۆڵە، یانەی هەڵۆ لەنێوان هەر ١٦ یانەی خولەکەدا تاکە یانەیە هیچ خاڵێکی نیە و زۆرترین گۆڵیشی لێ تۆمارکراوە کە ١٤ گۆڵە و تەنیا ١ گۆڵی تۆمار کردووە، دوای تێپەڕبوونی ٦ گەڕ پێشمەرگەی هەولێر کەمترین گۆڵی لێ تۆمارکراوە کە ٢ گۆڵە، حەمزە حەمید یاریزانی شێروانە خاوەنی خێراترین گۆڵی ئەم وەرزەیە لە خولەکی ٢ دا لەگەڕی یەکەم گۆڵی لەیانەی ئارارات تۆمار کرد، دوای تێپەڕبوونی ٦ گەڕ لەیارییەکاندا ١١ لێدانی سزا بۆ یانەکان هەژمار کراوە موئەیەد سەفا یاریزانی شێروانە بچوکترین یاریزانە کە لەم وەرزەدا گۆڵی لە تۆڕی یانەی هەندرێن تۆمار کرد، موئەیەد تەمەنی ١٧ ساڵ و حەوت مانگە.
ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە
١-هێمن فەرەج – یانەی نەورۆز ٥ گۆڵ
٢- پەیام ئەحمەد – یانەی سیروانی نوێ ٤ گۆڵ
٣- عەبدول مونعیم ئەحمەد– یانەی هەولێر ٤ گۆڵ
٤- فەرهەنگ وریا – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٣ گۆڵ
٥- سۆران عەزیز – یانەی هەندرێن ٣ گۆڵ

یارییەکانی گەڕی حەوتەم:
بڕیار وایە ڕۆژانی چوارشەمە و پێنج شەممە، یارییەکانی گەڕی حەوتەمی خولەکە بە ئەنجامدانی ٨ یاری بەم شێوەیە بەڕێوەبچن:
چوارشەممە:
دەربەندیخان - شەقڵاوە / یاریگەی دەربەندیخان
شێروانە - سەیدسادق/ یاریگەی شێروانە
نەورۆز - زاخۆ/ یاریگەی نەورۆز
سۆران - هەولێر/ یاریگەی سۆران
پێنجشەممە:
سیروانی نوێ - چمەچەماڵ / یاریگەی ئاشتی
پێشمەرگەی هەولێر - ئارارات/ یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر
هەڵۆ - هەندرێن/ یاریگەی هەڵۆ
برایەتی - دهۆک/ یاریگەی برایەتی

ڕیزبەندی یانەکان بەم شێویەیە:
دوای تەواو بوونی یارییەکانی گەڕی شەشەم ڕیزبەندی یانەکان بەمشێوەیەیە:
١- هەندرێن ١٦ خاڵ
٢- سیروانی نوێ ١٥ خاڵ
٣- دهۆک ١٢ خاڵ
٤- پێشمەرگەی هەولێ ١١ خاڵ
٥- سەیدسادق ١١ خاڵ
٦- چەمچەماڵ ٩ خاڵ
٧- زاخۆ ٩ خاڵ
٨- نەورۆز ٩ خاڵ
٩- دەربەندیخان ٨ خاڵ
١٠- ئارارات ٧ خاڵ
١١- برایەتی ٦ خاڵ
١٢-سۆران ٦ خاڵ
١٣- شێروانە ٥ خاڵ
١٤- شەقڵاوە ٤ خاڵ
١٥- هەولێر ٤ خاڵ
١٦- هەڵۆ سفر خاڵ

 

هێمن ئەسکەندەر - هەولێر

دواترین دەستکاریکردن لەسەر پێنج شەممە, 07 نیسان 2022 12:33
© 2017 Hawler