کانونی یەکەم 03, 2021

زۆرترین بینراو وه‌رزش

مێدیاكان باسی ناكۆكیی نێوان نێیمار و ئمباپێ ده‌كه‌ن

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.

مێدیاكان باسی ناكۆكیی نێوان نێیمار و ئمباپێ ده‌كه‌ن
هه‌رچه‌نده‌ تا ئێسته‌ پێوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو یاریزان نێیمار دا سیلڤا و كیلیان ئمباپێ له‌ ئاستێكی باشدا بووه‌، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له یاریی رابردوویان له‌‌ خوله‌كی 88ـی یارییه‌كه‌ ئاڵوگۆڕی پێ كرا، ئمباپێ تووڕه‌ بوو، ئه‌وه‌ش بۆ گۆڕینی نه‌بوو، به‌ڵكوو به‌هۆی ئه‌و تۆپه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بوو كه‌ نێیمار دای به‌ دراكسله‌ر، له‌ خوله‌كی 89ـدا ئه‌و یاریزانه‌ ئه‌ڵمانییه‌ گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد. له‌ بری ده‌ربڕینی خۆشی، ئمباپێ خه‌م و تووره‌یی ده‌ربڕی.
پێشتر پێوه‌ندیی نێوان نێیمار و ئمباپێ نموونه‌یی بوو و هه‌ردوو په‌سنی یه‌كیان داوه‌ و شانازییان به‌ یاریكردنی پێكه‌وه‌یی كردووه‌، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی مێسی پێوه‌ندیی به‌ پاریسه‌وه‌ كرد، بۆ نێیمار نزیكتره‌‌، به‌ تایبه‌ت كه‌ نێیمار به‌رده‌وام داوای له‌ كارگێڕیی یانه‌كه‌ی ده‌كرد مێسی ببه‌نه‌ ریزه‌كانیانه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت ڕاشیگه‌یاند: با له‌ شوێنه‌كه‌ی من یاری بكا، كێشه‌م له‌گه‌ڵیدا نییه‌.
نێیمار ده‌ڵێ: یاریكردن له‌گه‌ڵ مێسی، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌مه‌وێ، چێژ له‌ یاریكردن له‌ هاوشانی ده‌بینم. لای خۆیه‌وه ماوریسیۆ‌ پۆچیتینۆ، راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سان جێرمان، له‌بایه‌خی ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه‌م كرده‌وه‌، كه‌ له‌ باره‌ی بوونی ناكۆكی له‌ نێوان ئمباپێ و نێیماردا ئاماده‌ كراون، له‌و یارییه‌ی پی ئێس جی 2-0 یارییه‌كه‌ی له‌ مۆنپیلیه‌ برده‌وه‌.
ڕاپۆرته‌ مێدیاییه‌كان ده‌ڵێن ئمباپێ له‌وه‌ تووڕه‌یه‌ كه‌ نیێمار تۆپی بۆی نه‌ناردووه‌، بۆیه‌ ئاسووده‌ نه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ نێیمار.
پۆچیتینۆ ده‌ڵێ: نیێمار و ئمباپێ دوو كه‌سی ناوازنه‌ن و ئه‌و جۆره‌ پێشهاتانه‌ هه‌ر روو ده‌ده‌ن، "هه‌ندێ شت له‌ نێوان یاریزانه‌ گه‌روه‌كاندا روو ده‌دا، ركه‌به‌رییان هه‌یه‌ بۆ بردنه‌وه‌ و یارمه‌تیدانی یانه‌كه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن."

ناوێكی دیكه‌ بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی كۆمان دیاری كرا
ڕاپۆرتی مێدیا ئیسپانییه‌كان، ئاشكرایان كرد كه‌ ناوێكی تازه‌ له‌ ریزی به‌ربژێران بۆ جێگرتنه‌وه‌ی كۆمانی راهێنه‌ری به‌رشلۆنه‌، دیاری كراوه‌.
دوێنێ سێشه‌ممه‌ 28/9/2021، له‌ به‌رنامه‌ی چیرنجیتۆی ئیسپانیدا، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، كه‌ ناوێكی دیكه‌ وه‌كوو به‌ربژێر بۆ بوونه‌ راهێنه‌ری به‌رشلۆنه‌ دیاری كرواه‌، له‌ كاتێكدا راپۆرته‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ رۆناڵدۆ كۆمانی هۆڵه‌ندی، تا ئێسته‌ له‌ ئاست ره‌زامه‌ندیی خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌كدا نه‌بووه‌، بۆیه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخستنه‌وه‌دایه‌.
له‌ به‌رنامه‌ی چیرنجیتۆی ئیسپانیدا، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، مارسیلینۆ تۆرال، راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو، یه‌كێكی دیكه‌ له‌و به‌ربژێرانه‌یه‌، كه‌ ناویان هاتووه‌ بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی رۆناڵد كۆمانی راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش كرواه‌، كه‌ ئامانجی سه‌ره‌كیی به‌رشلۆنه‌، هێشتا چاڤی هێرناندێزی راهێنه‌ری یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌رییه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا نه‌گه‌نه‌ ڕێككه‌وتن، كارگێڕیی یانه‌كه‌ به‌ره‌و رووی مارسیلنیۆ ده‌ڕوا.
بۆ بیرهێنانه‌وه‌، مارسیلینۆ گارسیا تۆرالی ته‌مه‌ن 56 ساڵان، پێشتر راهێنه‌رایه‌تیی یانه‌كانی ڤاڵێنسیا و ڤیا ریاڵ و سڤیلیه‌ی له‌ خولی ئیسپانیا كردووه‌ و ئه‌زموونێكی باشی له‌ خوله‌كه‌دا هه‌یه‌.

 

مامەیارە ئەحمەد - هەولێر

© 2017 Hawler