تشرینی یەکەم 15, 2021

ده‌سته‌ی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل سه‌ركۆنه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین ده‌كا

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.

ده‌سته‌ی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل سه‌ركۆنه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین ده‌كا
ئاژانسی نیشتمانیی چاودێریی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، كه‌ ده‌سته‌ی چاودێریی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته‌یه‌، دووپاتی كرده‌وه‌، كه‌ یه‌كێتیی تۆپی پێی به‌ڕازیل و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ره‌ژنتین، ئاگاداری كه‌ره‌نتینه‌ی ته‌ندروستیی زۆره‌ملێن له‌سه‌ر ئه‌و چوار یاریزانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین.‌
دوای شه‌ش خوله‌ك له‌ ده‌ستپێكردنی یاریی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و ئه‌رژه‌نتین له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور بۆ گه‌یشتنی به‌ مۆندیالی 2022، هه‌مووان تووشی شۆك بوون كاتێك به‌رپرسانی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل چوونه‌ نێو یاریگه‌ و داوای دوورخستنه‌وه‌ی چوار یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رایان كرد، كه‌ له‌ ئینگلته‌راوه‌ چووبوون، ئه‌وه‌ش به‌ هۆی سه‌رپێچیكردنی پڕتۆكۆڵی ته‌ندروستییه‌وه‌، ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی كشانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین له‌ یارییه‌كه‌.
ده‌سته‌ی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ یه‌كێتیی تۆپی پێی به‌ڕازیل و نوێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین و یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشووریان له‌وه‌ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ كه ئه‌و چوار یاریزانه‌ی ئه‌رژه‌نتین ده‌بێ كه‌ره‌نتین بكرێن، به‌ تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی زانییان كه‌ ئه‌وان زانیاریی نادروستیان داوه‌ و ئه‌و بڕیاره‌یان پێشێل كردووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ دوا 14 رۆژه‌دا له‌ بریتانیا یان هیندستان، یان باشووری ئه‌فریقاوه‌ دێن، ده‌بێ 10 رۆژ كه‌ره‌نتین بكرێن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، دووپاتیان كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ وێرای ئه‌وه‌ی به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانیان له‌وه‌ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێ كه‌ره‌نتین بكرێن، به‌ڵام ئه‌و چوار یاریزانه‌ به‌شداریی مه‌شقه‌كانیان پێ كراوه‌. بۆیه‌ ده‌سته‌كه‌، پۆلیسی فیدڕاڵی ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌ركه‌ یاساییه‌كه‌ی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و به‌خێرایی ئه‌و یاریزانانه‌ كه‌ره‌نتین بكه‌ن یان ڕه‌وانه‌ی شوێنی خۆیان بكرێته‌وه‌.
ئه‌و یاریزانانه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئیمیلیانۆ مارتینیز و ئیمیلیانۆ بۆیندیا له‌ ئه‌ستۆن ڤێلا و كریستیان رۆمێرۆ و جیۆڤانی لۆسیلسۆ له‌ تۆتنهام بوون، هه‌ریه‌ك له‌ مارتینیز و ڕۆمیرۆ و لۆسیلسۆ وه‌كوو یاریزانی سه‌ره‌كی به‌شدارییان كرد و بۆیندیا له‌سه‌ر كورسیی یه‌ده‌گ بوو.
به‌هۆی هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانانه‌، هه‌موو یاریزانانی تیپی میوان و ده‌سته‌ی هونه‌ری له‌ یاریگه‌ ده‌رچوون و ناوبژیوانیش یاریی راگرت و فیفا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌و یارییه‌ ده‌دا.

بریكاره‌كه‌ی: جۆرجینۆ له‌ یوڤێنتوس نزیك بوو
جواو سانتۆس، بریكاری یاریزانی ئیتاڵی جۆرجینۆ، كه‌ له‌ هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی چێڵسییه‌، دووپاتی كرده‌وه‌ یانه‌ی یوڤێنتوس ده‌یه‌ویست بۆند له‌گه‌ڵ جۆرجینۆدا واژۆ بكا.
دوێنێ دووشه‌ممه‌ 6/9/2021، جواو سانتۆس، بریكاری یاریزانی ئیتاڵی جۆرجینۆ، ئاشكرای كرد،‌ یانه‌ی یوڤێنتوس ده‌یویست بۆند له‌گه‌ڵ جۆرجینۆدا واژۆ بكا، ئه‌و كاته‌ی ماوریسیۆ ساری راهێنه‌ری یانه‌ی خانمه‌ پیره‌كه‌ بوو.
سانتۆس بۆ ئێزگه‌ی رادیۆی بیناكۆنێرا گوتوویه‌تی: له‌ پێشتردا، كه‌ ساری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتوس بوو، هه‌وڵیان دا جۆرجینۆ ببه‌نه‌ ریزه‌كانیانه‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نزیك بوون.
ئاشكراشی كرد: پێم وایه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌ ئیتاڵییه‌، هه‌لی باشی له‌به‌رده‌مدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگات به‌ تۆپی زێڕین، چونكه‌ ئه‌مساڵ زۆر دره‌وشاوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستكه‌وتی باشی هه‌بووه‌.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری گه‌رانه‌وه‌ی جۆرجینۆ بۆ خولی ئیتاڵیا، ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ تا ساڵی 2023 بۆندی له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی هه‌یه‌.
كۆنمیبۆڵ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌م یارییه‌ له‌ لایه‌ن ناوبژیوانانی فیفاوه‌ راگیراوه‌ و پێویسته‌ فیفا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م یارییه‌ بدات.
به‌ گوێره‌ی پێشبینی میدیاكان پێشبینی كراوه‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو چاره‌نووسی ئه‌و یارییه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئارجێنتینا یه‌كلایی بكاته‌وه‌.

 

مامەیارە ئەحمەد - هەولێر

© 2017 Hawler