تەمموز 24, 2021

بەوێنە. رۆژنامەیەکی بەریتانی ناوازەترین یاریگاكانی جیهانی دەست نیشان كرد

ئامادەکردنی لاپەرە - ئاریان دەرگەڵەیی 

 

رۆژنامەی (میرۆر)ی بەریتانی ناوازەترین یاریگاكانی جیهان بەوێنە دیاریكردووە و نووسیویەتی: "هەشت یاریگا هەن لە جیهاندا كە ئێستا بەهۆی جوانی دیزایین و سروشتی شوێنەكانیان بە ناوازەترین یاریگای جیهان ناسراون".

یاریگاکانیش ئەمانەن:
1- ئەدیداس لە تۆكیۆ، لە سەر باڵەخانەیەكی بەرز لە شاری توكیۆ دروست كراوە، نرخی هەر یاییەك لەم یارییە 50 دۆلاری ئەمریكییە بۆ هەر كاتژمێرێك.
2- مارینا بای لە سەنگافۆرا، ئەم یاریگایە لە كەناراوەكانی ڕووباری مارینا لە سەنگافۆرا دروست كراوە.
3- یاریگای ستاد هینینغسفور لە گوندێكی بچووكی وڵاتی نەرویج دروست كراوە ژمارەی دانیشتووانەكەی 500 كەس دەبن.
4- فیكتۆریا، لە یەكێك گەرووەكانی وڵاتی ئیسپانیا دروست كراوە.
5- ستاد فاو، ئەم یاریگای لە دورگەی فارو دروست كراوە كە دوورگەیەكە ژمارەی دانیشتووانەكەی 700 كەس دەبن.
6- ئوتمار هیتزفیلد لە سویسرا، لەسەر یەكێك لە شوێنە بەرزەكانی وڵاتی سویسرا دروست كراوە.
7- ئیستاد تاسیلك، گرینلاند، ئەم یاریگایە لە ساڵی 1960 دروست كراوە، هەروەها بووەتە شوێنێكی گەشت و گوزاری لەناوچەكە.
8- هاستاینسفولر دەكەوێتە دوورگەی هاستاینسفولر لە ئایسلەندا.

© 2017 Hawler