حوزەیران 21, 2021

یانه ی برایه تی له گه ڵ هانده رانیدا ئاهه نگی بردنه وه ی ناسناوه كه ده گێڕێت

ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌‌ دوا گه‌ڕ له‌ یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌ گه‌ڕی ده‌یه‌می قۆناغی كۆتایی خوله‌كه‌یه‌، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش كاتژمێر(5)ـی ئێواره‌ ئه‌نجام ده‌درێن، سیروانی نوێ له‌ یاریگه‌ی خۆی میوانداری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، شێروانه‌ش له‌ یاریگه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ندرێنی نوێنه‌ری پایته‌خت یاریی ده‌كات، رۆژی پێنج شه‌مه‌ش برایه‌تی میوانداری زاخۆ ده‌كات و له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی قه‌ڵغانی خولی نایابی كوردستان، ئاهه‌نگی پاڵه‌وان بوون ده‌گێڕێت، رۆژنامه‌ی هه‌ولێر هه‌موو گه‌ڕێك شه‌ن و كه‌وی یارییه‌كانی كردووه‌ و دواین زانیاری خسته‌وه‌ته‌ڕوو.

 

سیروانی نوێ تا دواین سات جه‌نگی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌ی كرد

سیروانی نوێ له‌ یاریگه‌ی خۆی میوانداری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، تیپه‌كه‌ی رزگار عه‌لی وه‌ك تیپێكی نمونه‌ی ده‌ركه‌وتن و ئاستێكی نایابیان به‌درێژای خوله‌كه‌ پێشكه‌ش كرد، وه‌ زۆرترین ماوه‌ پێشه‌نگی خوله‌كه‌یان گرتبووه‌ ده‌ست، به‌ڵام پێكانی یاریزانه‌كان هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو تا له‌ ناسناوه‌كه‌ بێ به‌شبن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ كۆمه‌ڵێ لاو توانیان ركابه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی تیپه‌كان بكه‌ ن له‌سه‌ر ناسناوه‌كه‌، ئێسته‌ چاویان له‌ بردنه‌ویه‌ له‌م یارییه‌ تا پله‌ی دووه‌می خوله‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنن، كه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌مجار پله‌ی دووه‌م له‌ خولی نایابی كوردستان ببه‌نه‌وه‌، 20 گۆڵیان له‌م قۆناغه‌ هه‌یه‌، كه‌ هیچ تیپێكیتر ئه‌و رێژه‌ گۆڵه‌ی نه‌كردووه‌، 15 خاڵیان هه‌یه‌ به‌ یه‌كسان بوون یا بردنه‌وه‌ ده‌بنه‌ خاوه‌نی پله‌ی دووه‌م، به‌هادین به‌كر به‌ 14 گۆڵ گۆڵكه‌ری خوله‌كه‌یه‌.

پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، ئاستی تیپه‌كه‌ی وه‌ك پێویست نییه‌، سه‌میر بابۆ ئه‌م وه‌رزه‌ نه‌یتوانی ئه‌وه‌ی ساڵانی رابردوو پێشكه‌ش بكاته‌وه‌، كه‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كی هه‌ڵكشای ته‌مه‌نی یاریزانه‌كانی بوو، بۆ ئه‌م یارییه‌  سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی ئاماده‌ن، چاویان له‌وه‌یه‌ به‌شداری به‌ زۆربه‌ی یاریزانه‌ لاوه‌كانی تیپه‌كه‌ بكه‌ن، تا ئه‌زموونێك بۆ داهاتوو وه‌ربگرن، 9 خاڵیان هه‌یه‌ و له‌ پله‌ی پێنجه‌م دێن.

 

شێروانه‌ و هه‌ندرێن به‌دوای پله‌ی دووه‌م ده‌گه‌ڕێن

شێروانه‌ له‌ یاریگه‌ی خۆی له‌ كه‌لار میوانداری هه‌ندرێن ده‌كات، شێروانه‌ به‌ كۆمه‌ڵێ یاریزانی لاو ئه‌م وه‌رزه‌ ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام كه‌م ئه‌زموونی به‌شیك له‌ یاریزانه‌كان هۆكاربوو بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ناسناوه‌كه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م تیپه‌ی شێروانه‌ ئه‌گه‌ر پاڵپشتیان بكرێت، ئه‌وا وه‌رزی داهاتوو تیپیكی تۆقێنه‌ریان ده‌بێت، ئه‌مڕۆش چاویان له‌ بردنه‌وه‌ی خۆیان و شكستی سیروانی نوێیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ستبهێنن، كه‌ تا راده‌یه‌ك ئاسووده‌یان پێ ده‌بخشێت و مێژووێك ده‌نووسنه‌وه‌، محه‌مه‌د حه‌مید و مه‌ڕوانی گۆڵپارێز و دانا كامه‌ران دهاتووی شێروانه‌ تۆپی پێی كوردستانن، 13 خاڵیان هه‌یه‌ و له‌ پله‌ی سێیه‌من.

هه‌ندرێن، جوانترن ئاستی هونه‌ری به‌راورد به‌چه‌ند ساڵێك پێش ئێسته‌ پێشكه‌ش كرد، نویك بوو له‌وه‌ی ببێته‌ پاڵه‌وان، به‌ڵام هه‌موو ماندووبوون و خه‌ونه‌كه‌ی ته‌نها به‌ گێمێك له‌ دژی برایه‌تی له‌ده‌ستدا، كاتێك له‌گه‌ڕی هه‌شته‌م له‌گه‌ڵ برایه‌تی له‌ گێمی یه‌كه‌م دوو گۆڵی هه‌بوو، به‌ڵام له‌ گێمی دووه‌م سێ گۆڵی لێكرا، ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین گورزبوو پێیكه‌وت،  بووه‌ هۆكار تا له‌ ناسناوه‌كه‌ دووربكه‌وێته‌وه‌، چونكه‌ به‌بردنه‌وه‌ی ده‌گه‌یشته‌ پێشه‌نگ و بارودۆخه‌كه‌ ده‌گۆڕا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندرێن ئه‌م وه‌رزه‌ چێژێكی تایبه‌تی به‌ هانده‌رانی خولی نایاب به‌خشی بوو، به‌ ئه‌نجامدانی یاری جوان و كراوه‌، 12 خاڵی هه‌یه‌ هیوای به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی دووه‌مه‌.

برایه‌تی له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی قه‌ڵغانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایاب ئاهه‌نگ ده‌گێڕێ

برایه‌تی له‌ یاریگه‌ی خۆی میوانداری زاخۆ ده‌كات، سه‌وزپۆشه‌كانی هه‌ولێر به‌ر له‌م گه‌ڕه‌ ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌یان بۆ خۆیان یه‌كلاكردووه‌ته‌وه‌، بۆ یه‌كه‌مجاریشه‌ ده‌بنه‌ پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان، له‌وه‌ته‌ی وه‌رزی 2013، كه‌ بۆ نایاب سه‌ركه‌وتوونه‌ هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی ئه‌م ناسناوه‌ ده‌ده‌ن، له‌ كۆتاییدا خه‌ونه‌كه‌یان بووه‌ راستی، ئه‌وان به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 18 خاڵ و ئه‌نجامی یاریی چوونیان له‌گه‌ڵ سیروانی نوێ كه‌ نزیكرتین ركابه‌ریانه‌ ناسناوه‌كه‌یان مسۆگه‌ر كردووه‌، ، ته‌نها یه‌ك دۆڕانی هه‌یه‌ له‌م قۆناغه‌، كه‌ كه‌مترین ژماره‌ی دۆڕانه‌ به‌راورد به‌ تیپه‌كانی دیكه‌، سه‌فین مه‌نسور و بیلال سالح و بۆتان ده‌هام و بارزان یوسف و سه‌فین عه‌بدولخاڵق و ژیار گۆڤه‌ند كۆله‌كه‌ی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌بوون بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌، سه‌فین مه‌نسور به‌ 11 گۆڵ 10 ئاسیست گۆڵكه‌ری تیپه‌كه‌یه‌، ركابه‌رێكی نزیكی بردنه‌وه‌ی ناسناوی باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستانه‌.

زاخۆ ئاستی وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م نه‌بوو، له‌ زۆربه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی شكست به‌شی بوو، كه‌ به‌ 6 دۆڕان خاوه‌نی زۆرترین بوو، له‌ یاریی چوونی ئه‌م قۆناغه‌ش له‌ یاریگه‌ی خۆی به‌ گۆڵێك به‌ برایه‌تی دۆڕا، له‌ یاریی پێنج شه‌مه‌، ته‌واوی پێكهاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌، ته‌نها بۆ ئه‌نجامێكی مێژووی به‌رامبه‌ر برایه‌تی یاریی ده‌كه‌ن، خاوه‌نی 5خاڵیان هه‌یه‌ و له‌ كۆتا ریزبه‌ندن، ته‌نها یه‌ك بردنه‌وه‌یان هه‌یه‌، كه‌مترین ژماره‌ی بردنه‌ویه‌وه‌ له‌م قۆناغه‌ تیپیێك تۆماری كردبێت. ‌

 

 

بارزان ئەکرەم - هەولێر

 

© 2017 Hawler