حوزەیران 21, 2021

ئه‌مڕۆ لاوانی هه‌ولێر له‌به‌رده‌م یارییه‌كی چاره‌نووساز و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دایه‌

ئه‌مڕۆ سیشه‌مه‌ له‌ یارییه‌كانی خولی لاوانی نایابی عێراقی، له‌ گه‌ڕی نۆیه‌م و كۆتایی، لاوانی هه‌ولێر له‌ی یاریگه‌ی خۆی میوانداریی لاوانی قاسم ده‌كات، یارییه‌كه‌ش كاتژمێر(4:30) به‌ڕێوه ‌ده‌چێت، دواین ده‌رفه‌ته‌ تا هه‌ولێر بگاته‌ قۆناغی دووه‌م و كۆتایی.

لاوانی هه‌ولێر به‌ راهێنه‌رایه‌تی ئه‌حمه‌د موناجد، له‌ ماوه‌ی ڕابردوو به‌ ئاماده‌كارییه‌كی كه‌می چه‌ند رۆژێك توانیویه‌تی كێبڕكییه‌كی باش بۆ گه‌یشتن به‌ قۆناغی دووه‌م بكات، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه‌ له‌ توانای سێ یاریزانی سه‌ره‌كی بێبه‌ش ده‌بێت له‌وانه‌ (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د و ئه‌مین نه‌بی) كارتی سووریان هه‌یه‌ و مه‌سروری به‌رگریكه‌ری باڵی چه‌پی تیپه‌كه‌ش پێكانی هه‌یه‌، هه‌ولێر ویستی سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی داهاتوو هه‌یه‌، به‌ڵام پێویسته‌ له‌ یارییه‌كی ئه‌مڕۆ له‌ یانه‌ی قاسم بباته‌وه‌ و یانه‌ی سنعات كاره‌با‌ش تووشی دۆڕان یا یه‌كسانبوون بێت، كه‌ له‌ دژی ئه‌مانه‌ی به‌غدا یاریی ده‌كات، به‌خاڵێك له‌ پێش هه‌ولێره‌. هه‌ولێر له‌دوای ئه‌نجامدانی 8 گه‌ڕی رابردوو خاوه‌نی 13 خاڵه‌ و له‌ پله‌ی چوارده‌م دێت، 3 یاریی بردووه‌ته‌وه‌ و 4 یه‌كسان و دۆڕانێكی هه‌یه‌، 12 گۆڵی كردووه‌ و 5 گۆڵی لێكراوه‌، خاڵی به‌هێزی لاوانی هه‌ولێر له‌ عه‌لی شاخه‌وانی ناوه‌ڕاستكار و عه‌بدولقادری هێرشبه‌رییه‌تی كه‌ خاوه‌نی 6 گۆڵی تیپیكه‌یه‌تی.
لاوانی قاسم به‌ 11 خاڵ له‌ پله‌ی حه‌وته‌م دێت، هه‌ولێر له‌ گرووپی دووه‌می خوله‌كه‌یه‌، له‌ ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی دوه‌ه‌م رووبه‌ڕووی 5 یانه‌ی دیكه‌ ده‌بێته‌وه‌، كه‌ به‌شێوه‌ی گردبوونه‌وه‌ له‌ شارێك به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ له‌ ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌كه‌ ده‌هێنرێته‌ شاری هه‌ولێر. . ‌

 

بارزان ئەکرەم - هەولێر

© 2017 Hawler