ئایار 07, 2021

میسی بووە خاوەنی ئاپارتمانێک بە بڕی ٧ملیۆن یۆرۆ

و - محمد لادێ - هه‌‌ولێر

 

کاپتنی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیا لیۆنێل میسی شوققەیەکی ناوازەی لە شاری میامی ئەمرکا بە بڕی ٧.٣ملیۆن یۆرۆ کڕی.

بەپێی ڕۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی ئاپارتمانەکە پێک ھاتووە لە ٤ ژوری نوستن و بەسەر دەریادا دەروانێت کە ڕوییەکی ناوازەی ھەیە و دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری میامی.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی مارکا ڕووبەری ئاپارتمانەکە ٥١١ مەترە جگەلەوەی کە ژمارەیەک بالکۆنی بە ڕوبەری ١٩٥ مەتر تێدایە، ئاپارتمانەکە پێک دێت لە چەند ھۆڵێکی مەلەوانی و ھۆڵی وەرزشی و ستدیۆ و ھەموو ھۆکارەکانی ژیانێکی خۆشگوزەرانی تێدایە.
بەڵام لە ھەمووی گرنگتر ئەوەیە ئەم ھەنگاوەی میسی وا لێکدانەوەی بۆ کراوە کە ئارەزوومەندە یانەی بەرشەلۆنە بەجێبھێڵێت دوای کۆتاییھاتنی گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا.

 

© 2017 Hawler