ئایار 07, 2021

محه‌مه‌د حه‌مید باسی ئه‌و گۆڵه‌ ده‌كات كه‌ هه‌رگیز له‌بیری ناكات

بارزان ئەکرەم - هەولێر

محه‌مه‌د حه‌مید یه‌كێك له‌ یاریزانه‌ ئاستبه‌رزه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان، هه‌رچه‌ند ته‌مه‌نی 19 ساڵه‌، به‌ڵام له‌ یاریگه‌ قسه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌یه‌ و نمایش و توانایه‌كی سه‌رنجراكێشی هه‌یه‌، كه‌ ئه‌و بڕین و جوله‌ جوانانه‌ی، وایكردووه‌ هانده‌رانی شێروانه‌دڵخۆش بكات، تا ئێسته‌ 2 گۆڵی كردووه‌ و ئاسیستێكیشی هه‌یه‌، رۆژنامه‌ی هه‌ولێر بۆ گرینگی دانی زیاتر به‌توانای یاریزانانی لاو هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك یاریزانێكی ئاستبه‌رزی لاوان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌.

*سه‌رتای وه‌رزشیت كه‌ی بووه‌؟
- سه‌رتا له‌ تیپه‌ میللیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستم پێكرد، كه‌ له‌ ته‌مه‌نێكی زۆر بچووك بووم، به‌ڵام خۆشه‌ویستیم بۆ تۆپی پێ وایكرد، زووتر په‌یوه‌ندی به‌ تیپه‌كانه‌وه‌ بكه‌م، پاشان، له‌ 2016 بۆ یه‌كه‌مجار چوومه‌ ریزی یانه‌كان، دوو ساڵ له‌ تازه‌پیگه‌یشتووانی یانه‌ی رزگاری یارییم كرد، دواتر په‌یوه‌ندیم به‌ لاوانی نه‌ورۆزه‌وه‌ كرد، ماوه‌ی دوو ساڵیشه‌ له‌ شێروانه‌م.
*له‌ چه‌ند یاریی له‌گه‌ڵ شێروانه‌ له‌م وه‌زره‌ به‌شداریت كردووه‌؟
- له‌ قۆناغی یه‌كه‌م راهێنه‌ر به‌شیوه‌ی پچڕپچڕ به‌شداری پێده‌كردم، ته‌نها یه‌ك یاریی سه‌ره‌كی بووم، به‌ڵام له‌ قۆناغی دووه‌م سه‌رجه‌م یارییه‌كان سه‌ره‌كیمه‌، ته‌نها یه‌ك یاریی به‌شداریمنه‌كرد، نزیكه‌ی شه‌ش یاریی به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یارییم كردووه‌.
خه‌ون و ئاواتی وه‌رزشیت چیه‌؟
-خه‌ونی وه‌رزیشم گه‌یشتنه‌ به‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، وه‌ یاریی كردن له‌خولی نایابی عێراقی.
* حه‌زده‌كه‌ی بۆ چ یانه‌یه‌كی دیكه‌ یاریی بكه‌یت؟
- ئاره‌زووی من ئه‌وه‌یه‌ ته‌نها بۆ شێروانه‌ یاریی بكه‌م
* كێشه‌ و گرفتت هه‌یه‌ له‌ وه‌رزشكردنت رێگربن؟
- سووپاس بۆ خوا هیچ كێشه‌ و گرفتێكم نییه‌
كێن ئه‌وانه‌ی پاڵپشتیت ده‌كه‌ن؟
-خوای گه‌وه‌ره‌ به‌هێزترین پاڵپشتی منه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و نزا و دوعایانه‌ی دایك و باوكه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كه‌م بۆمی ده‌كه‌ن.
* به‌كام یاریزانی جیهانی و ناوه‌خۆی سه‌رسامیت؟
- له‌ناوه‌خۆ به‌ چه‌ند یاریزانێك سه‌رسامم، به‌ڵام حه‌زناكه‌م ناویان بهێنم، له‌ ده‌ره‌وه‌ش به‌ مباپێ و نه‌یمار سه‌رسامم.
* هیچ گۆڵێكت هه‌یه‌ له‌بیری نه‌كه‌ی؟
- له‌ 2018، له‌ لاوانی نه‌ورۆز یارییم ده‌كرد، له‌ دژی یانه‌ی گاره‌، یارییه‌كه‌ سفڕ و سفڕ بوو، تا خوله‌كی 80، به‌ڵام من توانیم گۆڵیك بكه‌م و بیبه‌ینه‌وه‌، هه‌رگیز ئه‌و چركه‌ ساته‌م بیرناچێت.
ناخۆشترین كاتت كه‌ی بووه‌؟
-ئه‌و ساته‌بوو كه‌ له‌ نێو یاریگه‌ی هه‌ولێر له‌ خوله‌كی 90، گۆڵمان لێكرا، بووه‌ هۆكاری له‌ده‌ستدانی نازناوه‌كه‌ و جامه‌كه‌مان دۆڕاند.
* پێتوایه‌ تا چه‌ند ساڵی دیكه‌ یاریی بكه‌یت؟
- ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن رێگه‌ بدات و تووشی پێكانی سه‌خت نه‌بم، ئه‌وا ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ یاریگه‌كان ده‌مێنمه‌وه‌.

© 2017 Hawler