ئایار 07, 2021

زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

* ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح دوای ئه‌وه‌ی له‌ راهێنه‌رایه‌تی زاخۆ ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌ له‌ شوێنی عه‌باس عه‌تییه‌ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی كاره‌بای بۆ خولی نایابی عێراق وه‌رگرت.
* لویس سوارێز هێرشبه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید: تێناگه‌م بۆ ناوبژیوانه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ ره‌فتار له‌گه‌ڵ یارییه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌موو ئیسپانیا بینی كه‌ چۆن ناوبژیوان لێدانی پێناڵتی بۆ بارسێلۆنا هه‌ژمار نه‌كرد.
* رۆناڵد كومان راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا: سووپاسی یاریزانه‌كانم ده‌كه‌م له‌ كلاسیكۆ یارییه‌كی باشیان كرد، به‌س به‌داخه‌وه‌ یارییه‌كه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی ناوبژیوان و بێده‌نگی ڤار كۆتایی هات.
* رۆناڵد كومان راهێنه‌ری بارسێبلۆنا: مانزانۆی ناوبژیوان 3 خوله‌كی پێویست بوو تا هێدفۆنه‌كه‌ی خۆی چاك كرد، كه‌چی ته‌نیا 4 خوله‌كی له‌ یارییه‌كه‌ زیاد كرد، من هیچ تكایه‌كم له‌ ناوبژیوانان نییه‌ ته‌نیا داوایان لێ ده‌كه‌م دادپه‌روه‌ر بن.
* زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید: منیش هاوڕام ده‌كرا ناوبژیوان كاتی زیادكراوی زیاتر كردبا، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته‌ هیچ له‌ گه‌وره‌یی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئێمه‌ كه‌م ناكاته‌وه‌.
* لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2003 له‌ یارییه‌كانی كلاسیكۆ به‌ ته‌نیا 61 ده‌رفه‌تی گۆڵكردنی بۆ هاوڕێیه‌كانی ره‌خساندووه‌، له‌و ماوه‌یه‌ هیچ یاریزانێكی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید نه‌یتوانی ئه‌م ریكۆرده‌ی لیۆ تۆمار بكات.
* رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا: ریال مه‌درید له‌ دوایین یاریی خۆی له‌ كلاسیكۆ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ لوكاس ڤاسكێز و ڤاڵڤێردی گۆڕانكارییان پێكرا، جگه‌ له‌وه‌ش ناچۆ به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانی و كاسێمیرۆ به‌هۆی كارتی سوور ناتوانن رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌شداریی یاریی داهاتوویان له‌ لالیگا به‌رامبه‌ر خیتافی بكه‌ن.
* به‌ فه‌رمی ریال مه‌درید پێكانی لوكاس ڤاسكێزی راگه‌یاند و بۆ 8 هه‌فته‌ له‌ پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی داده‌بڕێت.
* رۆژنامه‌ی ئاس: دووركه‌وتنه‌وه‌ی یاریزانه‌ پێكراوه‌كانی ریال مه‌درید له‌ كلاسیكۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر یاریی داهاتووییان به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول ده‌بێت كه‌ بڕیاره‌ ئه‌م سێشه‌ممه‌ له‌ ئانفیڵد به‌ڕێوه‌بچێت.
* رۆژنامه‌ی ماركا: ریال مه‌درید چاره‌نووسی 4 یاریزانی دیكه‌ی هێشتا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌ و دیار نییه كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ یاریكردن‌، له‌وانه‌ رامۆس، كارڤاخاڵ، هازارد و ڤاران، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی لای زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید دروستكردووه‌ كه‌ له‌ دوو یاریی داهاتوویان به‌هۆی كه‌موكورتی له‌ پێكهاته‌كه‌ی به‌ قورسی باجه‌كه‌ی بده‌ن.
* رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل: هاری كه‌ین بڕیاری داوه‌ ئه‌گه‌ر یانه‌ی تۆتێنهام ئه‌مساڵ نه‌گاته‌ چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو راسته‌وخۆ یانه‌كه‌ جێده‌هێڵێت.
* رۆژنامه‌ی میره‌ر: یانه‌ی لیڤه‌رپوول بۆ گواستنه‌وه‌ی پێدری ناوه‌راستكاری بارسێلۆنا گفتووگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

 

© 2017 Hawler