
Error: No articles to display
یەشتا غەفووری ـ هەولێر
سەبارەت بە دوو ساڵ کارکردنی خۆی و وەزارەتەکەی و ئەو کار و پڕۆژانەی کە جێبەجێیان کردوون و لەگەڵ ئەو خەون و ئایدیایانەی کە دەیانەوێت جێبەجێی بکەن، گفتوگۆیەکمان لەگەڵ کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ساز کردووە:
* لەم دوو ساڵەدا چ کراوە بۆ بنیادنانی ژێرخانی کارەبا، بەتایبەت لە سێکتەرەکانی بەرھەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردن و کۆنترۆڵدا؟
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا: سه‌باره‌ت به كاره‌با و ره‌وشی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتوانی ته‌واوه‌تی پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی كاره‌با كردووه، له‌م چوارچێوه‌یه‌یشدا هه‌نگاوی گه‌وره نراوه، بۆ نموونه له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردووی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌م توانراوه ٦١٥ میگاوات كاره‌با زیاد بكرێت کە ٣٠٠ مێگاواتی له خه‌بات و ٢٦٥ میگاواتی له گه‌رمیان و ١٥٠ میگاواتی دیكه‌یش له توركیاوه بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان ڕاكێشراوه. ئه‌و یه‌كه كاره‌باییانه‌ی له هه‌ردوو به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان له كار كه‌وتبوون، توانیماتن چاكیان بکەینەوە و هاوكات چه‌ند پڕۆژەی دیكه‌یش هه‌بوون كه له میانی گرێبهستهكانهوه ده‌بوو جێبه‌جی بكرێن، به‌ڵام ڕاوه‌ستا بوون، وه‌زاره‌ت توانیی جارێكی دیكه‌ی كاریان له‌سه‌ر بكاته‌وه و بكه‌ونه‌وه كار، بۆ نموونه له هه‌ولێر پڕۆژەكان به به‌های ٧٩ملیۆن دۆلار كه‌وتوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن كه ده‌كرێ بڵێین ئێستا به رێژەی ٩٠% ته‌واو بوونه و كه‌وتوونه‌ته خزمه‌تی هاووڵاتیان و هەروەها له پارێزگای سلێمانی به هه‌مان شێوه چه‌ندان پڕۆژەی دیكه‌ی تایبه‌ت به بواری كاره‌با جێبه‌جێ كراون، بۆ نموونه هێڵی كاره‌بای نێوان بازیان ـ ڕاپه‌ڕین، سه‌یدسادق ـ تانجه‌رۆ و دانانی چه‌ندین مۆبایل له عه‌ربه‌ت و شوێنه‌كانی دیكه‌ی سنووره‌كه. له گه‌رمیانیش وێستگه‌ی ساڵح ئاغا و گۆڕینی خه‌تی ١٣٢ كه‌ی.ڤی و هێڵێكی ٣٣ كه‌ی.ڤییش له سنووره‌كه جێبه‌جێ كراون. له پارێزگای دهۆك توانراوه زیاتر له ٥٠ كیلۆمه‌تر و هێڵێكی ١٣٢ کەی.ڤی بۆ زاخۆ ڕابكێشرێت، هاوكات هێڵه‌كانی كاره‌بای قه‌سرۆك، داره‌توو، بهردهڕەش و شاریا كاریان له‌سه‌ر كراوه و پڕۆژەكان ئه‌نجام دراون.
* ئێوە دەڵێن چاکسازی و گۆڕانکارییەکان و ھەموو ئەو پرۆژە و کاروچالاکیانەی ئەنجام دراون لە بواری کارەبا، بۆ خزمەتی بەوژانەوەی کەرتی کارەبا و گەڕاندنەوەی داھات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان بووە؛ وایە؟
کەمال محەمەد دساڵح وەزیری کارەبا: هه‌مواركردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان سوودێكی زۆری بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌با و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌بووه، چونكه ئه‌و چاكسازییانه گۆڕانكاری له‌سه‌ر نرخ و قه‌ره‌بووكردنه‌وه و پابه‌ندبوونی كۆمپانیاكان دروست كرد، بۆ نموونه نرخی كۆمپانیای سایكل له ٦٥ دۆلاره‌وه بووه ٤٥ دۆلار، قهرهبووكردنهوهیشیان له ٣٢ دۆلار كرایه ١٦ دۆلار، هه‌روه‌ها پابه‌ندبوونه‌كانی سه‌ر حكوومه‌ت له ٨٥%ـەوە بووە ٦٠%.ده‌رئه‌نجامی ئه‌و گۆڕانكارییانه ڕوونە بۆ نمونە له ساڵی ٢٠١٨ی زایینی بڕی ٢٦٨١ مێگاوات كاره‌با بە ٨٣٨ملیۆن دۆلار بوو، به‌ڵام له ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی‌دا، بڕی مێگاواتەکە زیاد بوو بۆ ٣٢٤٠ مێگاوات و بڕی پارەکەشی کەم بووەوە بۆ ٧٧١ملیۆن دۆلار، واته ٧٤٧ مێگاوات زیاتر بوو و هاوكاتیش ٦٠ ملیۆن دۆلار لە تێچووەکەی كه‌متر بووەوە.
بە پێی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی کارەبا کە بۆ دوو ساڵی ڕابردووی ئەم کابینەیەیە، بە هەمووارکردنەوەی گرێبەستەکان گوژمەیەکی زۆر بۆ حکوومەت گەڕێنراوەتەوە کە ساڵانە زیاترە لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار و لێخۆشبوونی قەرزەکانی وەزارەتیش بە گوژمەی (٤٧،٥٧٦،٠٠٠) دۆلار بووە. به گوێره‌ی ڕاپۆرتی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون، وه‌زاره‌تی كاره‌با یه‌كه‌مین وه‌زاره‌ت بووه كه چاكسازییه‌كانی ده‌ست پێ كردووه و به‌دواداچوونی بۆ دۆسیه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌كانی ئه‌نجام داوه و توانیویه‌تی ماف و شایسته‌كانی فه‌رمانبه‌ره‌كانی گه‌ره‌نتی بكات و زێده‌ڕۆییه‌كان نه‌هێڵێت. له پاڵ ئه‌مه‌دا توانیومانە ڕۆتین نەهێڵین و له بواری گرێبه‌سته‌كاندا ئه‌وپه‌ڕی شه‌فافییه‌ت نیشان بدەین.
* یەکێک لە کێشە گەورەکانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان، سیستەمی دابەشکردن و کۆنتڕۆڵکردنیەتی، ئێوە چۆن کارتان لەم بارەوە کردووە؟
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا: له بواری دابه‌شكردنی كاره‌با توانیومانە زیاتر له ٤٧٠ پڕۆژە ئەنجام بدەین كه گوژمه‌ی هەمووی بایی ٦٥ملیار دۆلاره. له ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌و كار و چالاكییانه ئه‌گه‌ر به‌راورد له نێوان شه‌ش مانگی ٢٠١٩ی زایینی و شه‌ش مانگی ٢٠٢٠ی زایینی بكرێت، ڕوون ده‌بێته‌وه كه كاره‌با به گشتی ٣ كاتژمێر زیادی كردووه، هه‌روه‌ها تێچووی كیلۆوات له ٢٠١٨‌دا بە ١٢٨ دینار بووە، کەچی ئێستا توانراوه تێچووه‌كه کەم بکەینەوە بۆ ٧١ دینار، به‌مه‌یش ٤٥%ی تێچووی یه‌كه‌ی كاره‌با له‌سه‌ر حكوومه‌ت كه‌م كراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر كۆنتڕۆڵی كاره‌با بكرێت، کارمان لەسەر فراوانترکردن و گشتگیرکردنی سیستەمی پێوه‌ری زیره‌ك کردووە و ئێستا به ڕێژەی ٥٠% ته‌واو بووه كه سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ ڕێگەگرتن لە زێده‌ڕۆیی و ئه‌مپێری كاره‌با سنووردار ده‌كات و خوێندنه‌وه‌ی کارەبا ورد و ئاسان و کۆنترۆڵکردنیشی مەسەر دەکات، ئەم پڕۆژەیەش به گوژمه‌ی ٢٥٣ملیۆن دۆلار کراوه و هیچ بڕەپارەیەکیش نەخراوەتە سەر هاووڵاتیان و حکوومەت خۆی دەیکات.
* ماوەیەکە دەگوترێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان کارەبا دەفرۆشێت بە نێوەڕاست و خوارووی عێراق و لەبەرامبەر ئەم زانیارییەش ڕەخنەی ئەوە دەگیردرێت کە "دۆخی کارەبا لە هەرێم باش نییە، ئیتر بۆ کارەبا دەفرۆشرێت بە عێراق"؟
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا: ڕوونه كێشه‌ی كاره‌با له عێراقیش هه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له ڕووی مرۆییه‌وه بۆ هه‌موو كێشه‌كان ده‌ستپێشخه‌ری كردووه و ئاماده‌یی خۆی نیشان داوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش دوای سه‌ردانیكردنی وه‌زیری كاره‌بای عێراق بۆ هه‌ولێر و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی زیاتر له ٤٥٠ مێگاوات کارەبای ڕەوانهی خوارووی عێراق به تایبه‌ت هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركووك و موسڵ کرد، ئێمه لێره‌دا ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و كاره‌بایه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كاره‌بای هه‌رێمی کوردستانه‌وه نییه و هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئاستی كاره‌بای هه‌رێم و هاونیشتمانیانی کوردستان نییه، چونكه له بنهڕەتدا ئه‌و یه‌كه كارهباییانەی کە هەمانبوون وه‌ستا بوون و له كار كه‌وتبوون، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق سووته‌مه‌نی و پاره‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی بۆ دابین کرد و له به‌رانبه‌ریشدا هه‌رێمی كوردستان مانگانه زیاتر له دوو ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ر یهكەیەكی كاره‌با وه‌ك قه‌ره‌بوو وه‌ر ده‌گرێت، بەمەش نەک هەر کارەبامان نەداوە بەڵکو داهاتیشمان زیادی کردووە".
* گەورەترین کێشەی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خراپبەکارهێنانی کارەبا و لاوازی فەرهەنگی بەکارهێنانی کارەبایە لە لایەن هاووڵاتیانەوە، لەم بارەوە چ کراوە؟
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا: هه‌موو هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با و پشتوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و خودی سه‌رۆكوه‌زیران له پێناو زیاتركردن و باشتركردنی دۆخی كاره‌بایه له هه‌رێمی كوردستان و خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیانه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا ده‌بێت هاووڵاتیش هاوكار بێت و خۆی له زێده‌ڕۆیی به‌دوور بگرێت و كرێی مانگانه‌ی كاره‌با بدات، چونكه هه‌ر ئه‌و پاره‌یه جارێكی دیكه ده‌كه‌وێته‌وه خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان، بۆیه ئێمه داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین شانبه‌شانی حكوومه‌ت خزمه‌تی ڕەوشی كاره‌با بکەن له پێناو باشتركردنی كاره‌با و زیادكردنی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با به هاووڵاتیان.
بەداخەوە ژمارەی سەرپێچییەکان لە ساڵی ٢٠١٩، ٦٣٥٦ سەرپێچی بووە کەچی لە ساڵی ٢٠٢٠ زیادی کردووە بۆ ١٠٤٧٧ سەرپێچی و هەر بۆیە وەزارەتی کارەبا سوورە لەسەر پەرەپێدانی زیاتر و خێراترکردنی سیستەمی پێوەری زیرەک کە ژمارەی سەرپێچییەکان کەمتر دەکاتەوە.