تشرینی یەکەم 03, 2022

زۆرترین بینراو بۆچوون

Error: No articles to display

- رۆژی چوارشەمە حكومەتی هەرێمی كوردستان رەشنووسی پەیرەوی ئەنجوومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمانی كوردستانی پەسندكرد، لە هەمان رۆژدا لە شاری هەولێر ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان بە هاوكاری ئاژانسی ئافرەتانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی لەگەڵ سەرۆك و ونوێنەری رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی سەرتاسەری هه‌رێم رێكخست، ده‌رباره‌ی‌ پلانی هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیارنامەی 1325 كە تایبەتە بە (ئافره‌ت، ئاشتی، ئاسایش)یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كە ئەم دوو هەنگاوانە دەرفەتێكن بۆگەشەپێدانی ئافرەتان و دەستەبەركردنی مافەكانیان .

- بریارنامەی 1325 نەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە 31 ئۆكتۆبەری ساڵی 2000 سەبارەت بە "ئافرەتان، ئاشتی، ئاسایش "پەسند كرا لەو رۆژەدا سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان داوای لە وڵاتانی ئەندام كرد كە هەنگاوی پێویست بنێن بۆ پشتگیریكردن و جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە‌ لە بەشدارای كردنی ئافرەتان لە پرۆسەی بریاردان كە برەودانە بە مافەكانیان كه بابەتی ئاسایش و ئاشتی ئافرەتان لە بەر چاو دەگرێت، ئەو بریارە بۆ ئافرەتان زۆر گرنگە كە كۆمەڵێك بڕگەی گرنگی تێدایە سەبارەت بە پاراستنی مافی ئافرەتان و نەهێشتنی دیاردەی توندوتیژی و جیاخوازی رەگەزی.

- رۆژی پێنج شەمە گرووپێك لە ئافرەتانی ئەفغانستان لە كۆبوونەوەی نەتەوەیەكگرتووەكان ئامادە بوون و داوایان كرد كە ماف بە وڵاـتی ئەفغانستان نەدرێت كە كورسی لە نەتەوەیەكگرتووەكان هەبێت، لەو بارەوە "فوزیە كوفی" سیاسەتوانی پێشوی ئەفغان وتی : ئەمە بابەتێكی زۆر سادەیە، نەتەوە یەكگرتووەكان كاتێك دەبێ‌ كورسی ببەخشێتە ئەو وڵاتە كە رێز لە مافی هەموو ئەفغانییەكان وەكوو یەك بگرێت، لە بارەی مافەكانی ئافرەتان زۆر قسە دەكرێت، بەڵام كەس گوێمان بۆ ناگرێت.

- جان گاتمن، دەروونناسی گەورەی ئەمەریكی و پسپۆر لە بواری خێزان كە ماوەی 40 ساڵە لە بواری راوێژكردنی خێزان ئیش دەكات، پێیوایە لە ژیانی هاوسەریەتی ئەوەی زۆر جێگەی سەرنجە ئەوەیە كە هیچ كات جیاوازی بیرورا لە شتە گەورەكان نابێتە هۆی جیابوونەوەی هاوسەران لە یەكتر، بەڵكو ئەوشتەی هاوسەران لە یەكتر جیادەكاتەوە، چۆنیەتی شێوازی رووبەڕووبوونەوەی هاوسەرانە لەگەڵ كێشەكان كە بە گفتوگۆ دەست پێدەكات، هەروەها "گاتمن" رای وایە كە " رێنمایی پێش هاوسەرگیری " هاوسەران لە جیابوونەوە دەپارێزێت.

 

ئا:نەسرین حەسەن

دواترین دەستکاریکردن لەسەر پێنج شەممە, 07 نیسان 2022 12:36
© 2017 Hawler