ئەم پەڕەیە چاپ بکە

لایەنی سیاسی رەسەن؟

عارف ڕوشدی

 

وازانراوە لایەنی سیاسیی رەسەن و نیشتیمانپەروەر مشورخۆری ڕاستەقینەی خەڵک و خاکە ، دەتوانێ گرفتەکان چارەسەربکات ، ئەمن و ئاسایش و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی بەدیبێنێ ، هێزی رەسەن خاوەنی ئەجێندای سەردەمیانەیە لە پێناوی سەرفرازی گەل و تاک بە تاکی کۆمەڵگا ، لە ئەمڕوی کوردستاندا ئەو هێزە (پارتی دیموکراتی کوردوستانە ) و پشت ئەستور بە شاڵاوی بێ کوتای پشتیوانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردوستان لە کێبرکێدایە لە هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی فیدڕالی ، دەخوازێ لە پێناوی (چەسپاندنی دیموکراسی ڕاستەقینە ، سەرفرازی نیشتیمانی ، پتەوکردنی پرنسیپی پێکەوەژیان ، دابینکردنی مافە رەواکانمان لە هەمو سێکتەرەکاندا ) دەنگی پێبدەن ، پارتی دور لە قەسەمخواردن و بە دەرونێکی هێمن ڕوو لە هەمو دەنگدەران دەکات بەشداربن لە دەنگداندا وەکو ماف و ئەرکێکی پیروز جێبەجێی بکەن ، پارتی بەهێزبێت هەرێمی کوردوستان بەهێزدەبێت و مەترسییەکان لە سەرداهاتوی گەلەکەمان دەرەوێنەوە ، پارتی بە هەگبەیەکی پڕ لە خزمەتگوزاری بانگەشە دەکات و خۆی سەرقاڵناکات بە پەلاماردانی خەڵکیکەیەوە ، پارتی نەخشەڕێگای نوێ دەخاتە وار ی کارو جێبەجێکردن و بانگی هەمو لایەنەکانی دیکەش دەکات بەشداربن لە پروسەی بەرگریکردن لە
خواستە رەواکانی گەلەکەمان لە بەغدا.