تشرینی یەکەم 15, 2021

ھاودەنگ فاروق

 

پارتی نەتەوەخوازترین حزبی كوردییە، لە ڕووی نێزیكی لە ئاینیی پیرۆزی ئیسلامیشەوە بە باوەڕپێكراوترینە، بەڵام لە هەموو حزبە كوردیی و عێراقییەكان زیاتر پشت و پەنای پێكهاتە نەتەوەیی و ئایین و ئایدییاجیاوازەكانە؟داكۆكی سەرســـەختی مافەكانیانە، بەرگرییان لێ دەكات و دەیانپارێزێ، ســـەقامگیریی سیاســـی و كۆمەڵایەتی و دەروونی بۆ دابین كردون.
بۆ مێژوو، بیرۆكەی سیســـتەمی "كۆتا "ی هەڵبژاردنەكان هی پارتییە، كە زۆربەی حزبە كوردییەكان، بە ئیســـلامی و عەلمانییەوە بەردەوام تانەی لێ دەدەن و داوای هەڵوەشـــانەوەی دەكەن، بەڵام سەركەوتوو نەبوون، جگە لە پارتی، پێكهاتەكان بچووكترین ماف و پۆست و پێگەیان لە سایەی حزبە دژەكۆتاكان نییە، تەنیا بە دروشم و بەرنامەی ڕازاوەی بانگەشە باسیان دەكەن.
بەڵام لە مێژووی دوور و نزیكی پارتیدا، پێكهاتەكان لە ئۆرگان و هەیكەلیەتی حزبی و حكوومیی بەشـــی پارتیدا، بوونییان هەبوەو خۆیان بە خاوەنی پارتی زانیوە.
ئەمەش لە خۆڕاو و بە ڕواڵەت و ڕەحم و بەزەیییەوە نەهاتووە، بەڵكو لەباوەڕی قووڵی نەگۆڕ و چەسپیوی فكر و فەلسەفەی نەهجی پارتی و بارزانیدا هاتووە..
ئاخر كە پارتی داوای داهاتوویەكی باشتر و نەوایەكی ئارام و خۆشگوزەرانی بۆمیڵەتەكەی دەكات ، باوەڕی وایە: دەبێ لە وڵاتەكەیدا، لۆژیكی یەكسانی و برایەتی و پێكەوەژیانی مرۆڤایەتی نێوان پێكهاتە جیاوازەكان بكرێتە سەوابت و سیستەمی نیشتمان. پارتـــی ئاوا دەتوانێ نیشـــتمانێكی نوێ بنیات بنێ كە جێی گشـــت ڕۆڵەكانی نەتەوە و هاونیشـــتمانیانی تێـــدا ببێتەوە و چەمكی هاووڵاتیبوون بە مانا مەدەنییە نوێیەكەی لەم نیشـــتمانەی كە ناوی هەرێمی كوردســـتانە دابمەزرێت. چونكە پارتی خۆی بە چەترە گەورەكەی خەڵكی خۆی و هاوكات میڵەتیش بە چەترو پشـــتیوانی خۆی دەزانێ و هەڵقوڵاوی نێو جەرگەی ئەو جەماوەرە پابەندو بەبیروباوەڕەیە، هەر بە پشـــتیوانیی ئەوانیش توانیویەتی نزیك بە ســـەدەیەك خەبات و خزمەتی ســـەربەرزانە بگەیەنێتە ئەنجام ،لەلایەكی دیكەوە ببێتە پشتیوان و دابینكەر و داكۆكیكەری هەموو ماف و ویستێكی ئەو میللەتە.

© 2017 Hawler