تشرینی یەکەم 15, 2021

چاودێرێك

 

هه ر له سه ره تای بانگەشەی هه ڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری دا، هه ڵمه ته كانی له سه ر بنه مای بیرخستنه وه و پیشاندانی ده ستكه وته كانی و به ڵێندان بێت به ده نگده ران كه هه رچی له ده ستی بێت ده یكات تا كوردستان به هێزتر و سه قامگیرتر و ژیانی خه ڵكه كه ی باشتر بێت، خۆی له شه ڕی ئیعلامی لابه لا و شكاندنی به رانبه ره كانی دووربگرێت، تا ئه مڕۆش هه روای كردووه و ده كات.
ئه م بڕیاره بنچینه یی و نه گۆڕه ی پارتی، له متمانه به خۆكردن و
ناسینی جه ماوه ره كه ی و ڕێزگرتنی ئاست و زه ینی خه ڵكی كوردستانه وه سه رچاوه ی گرتووه. پارتی هه میشه پێیوایه، شكاندن و ته خوینكردنی ئەم و ئەو، با هێندێكیشیان له باریاندا بێت، ڕێگه یه كی درووست نیه بۆ به ده ستهێنانی ده نگی خه ڵكی كوردستان، بگره هه ڵوێسته نه ته وه یی و نیشتیمانی و ده ستكه وته كانی سه ر ئه رزی واقیع و، به رزكردنه وه ی ئاستی ژیانی خه ڵك و پاراستنی كه رامه ت و سه روماڵیان، كورترین ڕێگه یه بۆ به ده ستهێنانی متمانه ی ئه و خه ڵكه. جیا له وه ی شه ڕه ده می ئیعلامی و خۆ به هه مووشتزانین وبه هیچنه زانینی ئه وانی دیكه، نه ڕاسته و نه له گه ڵ مه زاجی گشتیی خه ڵكی كوردستاندا دێته وه.
كه چی به داخه وه، دیسان وه ك پیشه ی هه میشه ییان، لایەنێك، له م هێمنی و خۆدوورگرتنه ی پارتی له باسكردنی ئه وان، تێناگات و بگره ده یقۆزێته وه بۆ هێرشی ناڕه وا و بوختانكردن به پارتی.
ئه م دوو ئه لفه، بۆ وه ڵامی هه موو ئه وانه نیه، بەڵكوو بۆ ده رخستنی بوختان و نامه سئوولییه تی ئه و كه سانه یه كه له جێی ئه وه ی خۆیان به خه ڵك بناسێنن تا ده نگیان پێ بده ن، ده یانه وێت له ڕێی بووختانكردن بە پارتییه وه خه ڵك له خشته به رن و، زۆر به ڕووقایمی باسی نیشتیمانپه روه ریی و به ته نگه وه چوونی ژیانی خه ڵك و شكاندنی به رانبه ره كانیان ده كه ن.
سه یره لای ئه و كه سانه، كوردایه تی و نیشتیمانپه روه ریی؛
خزمه تكردنی ئه جێندای دوژمنان و دڵخۆشكردنیان، هه وڵدانی بێوچان بۆ له تكردنی ڕیزی نیشتیمانی و ته سلیمكردنه وه ی كه ركووك و نیوه ی خاكی كوردستانه، كه چی هه وڵدان بۆ سه ربه خۆیی كوردستان له چوارچێوه ی ڕیفراندۆمێكی یاسایی و سه رتاسه ریی كوردستاندا به خیانه ت ده زانن!! ئه رێ ئه وه چ ڕووقامییه كه، پاراستنی كه ركووك به خیانه ت و ته سلیمكردنه وه ی به كوردایه تی بزانن؟! مرۆڤ نازانێت چۆن باسی ئه وانه بكات كه خه ڵكانێكیان كاندید كردووه نۆتی شه جاعه ی ئه نفالیان وه رگرتووه كه چی ئێستا بۆ سواڵی ده نگ حه وت حه وت باسی تاوانه كانی ئه نفال ده كه ن!! كۆمه ڵگه ی كوردستانیان به ئاسۆیی و ستوونی نه ك دابه ش بگره ئه نجنئه نجن كردووه، كه چی هیچ شه رم ناكه ن و خۆ به خه مخۆری خه ڵك و هاوبه شی ئێشوئازاره كانی ده رده خه ن!!
سووربوونی ئه و ڕووقایمانه له سه ر دووباره كرنه وه ی ته جره به ی
فاشیلی په لاماردانی پارتی وه ك تاكه ڕێگه یه ك بۆ سواڵی ده نگ، ده یسه لمێنێت نه زانیشن. ئاخر هیچ په ندێكیش له مێژوو فێرنه بوون و نابن. تا ئه مڕۆ، نازانن كه چییان له په لاماره كانی پێشوو ده ستكه وتووه، ئه مجارەش لەوە زیاتریان دەست ناكەوێ. بووختان و هێرشه ئیعلامییه كانیان، چه ند په لاماری ناحه قی پارتییه، هێنده ش سووكسه رنجدانی خه ڵكی كوردستانه. خه ڵكی كوردستان زۆر له وه هۆشیارتر و زه ینیان ڕوونتره كه ئه وانه تێیگه یشتوون.
نازانن، ده ستكه وتی خه ڵك و هه ڵوێستی نیشتیمانیانه، په یژه ی سه ركه وتنن، نه ك په لاماری ئیعلامی و بووختان و ته خوینكردنی خه ڵكی دیكه. نازانن، مێژوو و ڕووداوه كانی، تۆماركراون وته واو، به هه راوزنا نایه نه گۆڕین، باشترە ئەوان خەریكی ماڵی شێواوی خۆیان وكۆكردنەوەێ پارچەكانیان بن نەك پەلاماردان وچەواشەكاری.
جوانیان گوتووه: گه ر شه رمت نه كرد، چ ده كه ی بیكه.

© 2017 Hawler