تشرینی یەکەم 15, 2021

محەمەد شەریف

 

سەلماندنی جیاوازییەکان زەروورەتی بوونە
بنەمـــای بنەڕەتی تێکچوونـــی کۆمەڵگای ئادەمیزاد، لەهەر شـــوێنێکی ئەم زەوییـــەدا، لە ئەنجامـــی بەد بۆچوونی وخراپ تێگەیشـــتنی ئادەمیزادە لەو فرەڕەنگی و ئەو تایبەتمەندە جیاوازانەی کە لە نێویاندا هەنە؛ ئەوەیان ڕەش و ئەوی تر ســـپی، ئەمیان نێر و ئەوی تر مـــێ، ئەمەیان بەدین، ئەویتر بێ باوەڕ و ئەمە موســـلمان و ئەویتر کریستیان، یا جوولەکە، ئەمەیان ئێزیدی، ئەویتر دینەکی جوداتر. ئەوەیە بنەمای ئاشتی جڤاکی دەلەرزێنێت، سەرباری ئەمـــەش، جیـــاوازی نەتەوایەتی و وڵات، هۆز و خێـــل، دەوڵەمەند وهەژار،
شارستانی و خێلەکی، تەوەرەێکی دیکەی ئەم لە باریێکتر چوونەیە. دیارە، ئەو جیاوازییانە بە هونەر و پسپۆری کەس نەبووە، سەرچاوەکانیان سروشتی و خۆڕسکن، یا خود دەرکەوتەی کەش و دەوروبەرن. ئەو فاکتەرانە و هەندێکی تریش، لای ئیماندارانەوە، بۆ قەدەری خوای پەروەردگار، دانێنەری جیهانی بوون، دەگەرێتەوە. ئەوە جگە لەو جیاوازیانەی کە لەدەروونی تاکی مـــرۆڤ، ململانێیەکی توندی دروســـت کردووە . ئـــەوەش دژوارییەکی ترە. راســـتە، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەم بابەتەوە نییە، بەڵام گومان لەوەدا نییە، دەرکەوتە چاکەکانی بە ســـوودی کۆمەڵگا تـــەواو دەبیت و دەرکەوتە بەدو
خراپەکانیشی لە زیانی هەموو لایەك دەبێت. لە کۆنەوە زانیویانە، سەرچاوەکەشی وەك دەڵین ئەرەستۆیە و بوویتە بناغەی زۆر لە فەلســـەفەکان، کە ئادەمیزاد بوونەوەرێکی تایبەتە؛ لەلایەکەوە، وەكو هەر بوونەوەرێكی سەر زەوی بەشێکە لە سرووشت و ملکەچی یاساکەیەتی، لەهەمانکاتیشدا بوونەوەرێکی هۆشمەند و ئاقڵە (ژیرە) دەتوانی ئەو وێنانەی گرتوویەتی و لەئەقڵدا چەسپاوە، بەشێوەی لۆجیك، پێكەوەیان ببەستێتەوە و بیکاتە بڕیار. چۆن سرووشت، بە فرەڕەنگی جوان و قەشەنگە، ئەگینا تامی نەدەبوو، هەروەها تایبەدمەنـــدە جیاوازییەکانی ئادەمیزاد، کە پەروەردگار، وەکو بەڵگەی ناســـینی خۆی، نێشـــانی کردووە. (ومن ێیاته خلق السموات والأرچ واختلاف ألسنتکم وألوانکم) ئەوانەی، لەبەر هەر هۆیەك یان هەر ڕەگەزێك بێت، یا خۆ بە هۆی دەســـت ڕۆیشـــتنەوە بێت، خۆیان لـــە هاوڕەگەزەکانیان بەزڵتـــر دەزانن، پەیڕەوی دادپەروەریی و یەکســـانیی ناکـــەن، بەو واتایەی ڕاچاوی نازداری شـــکۆی کەرامەتی مرۆڤ ناکەن، جێگایان، لەهیچ دینێک و شارستانییەکی ڕێزلێگیراو نابێتـــەوە. دادگەریـــی لە قورئانی پیرۆزدا یاســـای ژیانـــە، تەنانەت لەگەڵ دوژمنانیش هەر پەیڕەو دەکرێت. بۆیـــە، ســـەلماندنی جیاوازییـــەکان وەك خاڵی ئەرێنی، ملکـــەچ بوون بۆ یەکسانیی و دادگەریی، لە کۆمەڵگەی فرەڕەنگ، نە موجامەلەیە و نە منەتە؛ بەڵکو زەروورەتی سەقامگیریی و پێکەوەژیانی ئاشتیە

© 2017 Hawler