تشرینی یەکەم 15, 2021

پەروەردەکردنی منداڵ و کاریگەری دەوروبەر لەسەری

ڕێژین قاسم محمود

منداڵ ئەو بونەوەرە جوان و پاکەیە،کە پڕە لە وزە و خۆشەویستیی، دونیای منداڵ دونیا یەکە پڕە لە خەندە و جوانی و خۆشبەختی،پەیوەندی منداڵ لەڕێگەیەی ئەو خەندە پاکەوەیە کە بەردەوام دەیخاتە سەر دەمی زۆربەی کاتیش لەڕێگەی گریانەوە یاخود درکاندنی چەند ووشەیەکی کەم دەتوانێت پەیوەندی لەگەڵ دایکی یان دەوروبەریدا بکات. منداڵ کائینێکی بێتاوانە، ڕۆڵ و گرنگی دایک لە پەرەوەدەیەکی دروست و ئاراستەکردن بەرەو ڕێگایەکی دروست،بە پلەی یەکەم دێت دایک دەتوانێت منداڵێک پەروەردە بکات.
دەوروبەریش رۆڵێکی کاریگەریان هەیە،هەندێ جار کاریگەری ئیجابی و هەندێ جاریش بە پێچەوانە ڕۆلێکی باش ناگێرن لە ئارەستە کردنی منداڵ .
سیگمۆند فرۆید دەڵێ: ( لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی منداڵ لە تەمەنی (تازه لهدایكبوو بۆ دووساڵ ) لە ڕووی دەروونییەوە ساز نییە و ئەوانی دی دەبێت ئاگاداری بن).
خێزان بە یەکەمین قوتابخانەی منداڵ دادەنرێت، گرنگیدان بەشێوەی پەروەردە و ئاستی ڕۆشنبیری دایك و باوك،ڕۆڵێكی گرنگ دەبینێ لە ئاست و دەوڵەمەندی زمانی منداڵەكە.
پێویستە دایکان و باوکان هەمیشە بە ئاگاییەوە بتوانن پەروەردەیەکی دروستی منداڵەکانینان بکەن بە بێ جیاوازی و ڕەچاوکردنی ڕەگەزی . هەمیشە لە سەر یەکسانی و هاوسەنگی لە ماڵ و کۆمەڵگادا ڕایان بهێنن، هەمیشە یەكێك لەو کارە قورس و گرانەی کە دەکەوێتە ئەستۆی دایک و باوک پەروەردەكردنی منداڵەكەیانە، چونكە ئەركێكە پێویستی بەزانیاری و لێهاتووی هەیە بەپێچەوانەوە كاردانەوەی نێگەتیڤی دەبێت لەسەر منداڵ بۆیە پێویستە ڕەچاوی چەند بنەمایەكی سەرەكی بكرێت لەپەروەردەكردنی منداڵدا.
بنەماکانیش بریتین لە (ڕێزگرتن،لێبووردەیی،بەرپرسیاریەتی ، هاوڕییەتی، ڕاستگۆیی و گوێرایەڵی) چونکە منداڵ لەسەرەتاکانی قۆناغەکانی ژیانیدا پێویستە زۆر بە ووریایەوە و بەرپرسیارانە بزانێرێت چۆن پەروەردە دەکرێت .
یەکێک لە بنەما گرنگەکانی پەروەردە ئەوەیە پێویستە منداڵ گوێی بۆ بگریت و بۆ ئەوەی بتوانێ خواست و داواکاریەکانی خۆی بگەیەنێت و منداڵێکی زمان پاراو گوێرایەڵی لێبنیات بنرێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ئەویش ئەو پەروەردەیەی وەرگرتبێت کە گۆێڕایەڵی دایک و باوکی بێت. بەتایبەتی لەم ڕۆژگارەی ئەمڕۆ کە تێیدا دەژین، بەکارهێنانی
سۆشیال میدیا زۆر بەرفراوانبووە و ڕێژەیەکی زۆری بەرنامەو و پرۆگرامی جیاواز هەیە کە منداڵان وا بەستەی بوون،کە لە ڕێژەیەکی زۆر مەترسیدار دایە، و بەشێکی زۆری منداڵان فێری توندوتیژی دەبن و منداڵی شەرانگێزیان لێ بەرهەم دێت کاریگەری نەرێنی لەسەر دەروون و رەفتارو پەروەردەی منداڵ دروست دەکات. ڤیگۆتسکی، دەروونناسی ڕووسی لە لێکۆڵینەوەکانی خۆیدا لای وایە
: کە یاری و یاریکردن، کاریگەری لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان هەیە و لای وایە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، سەرەتا لە یاری کردندا گەشە دەکەن و پەرەدەستێنن، بەو واتایە کە منداڵەکان چاو لە کرداری دایک و باوکیان دەکەن، گوێ لە قسەکانیان دەگرن و دواتر لە کاتی یاری کردندا، هەوڵ دەدەن ئەنجامیان بدەنەوە. لەو کاتەشدا باشتر وایە دایک و باوکەکان، هاریکاریی منداڵەکانیان بکەن، ڕێنماییان بکەن و هەڵەکانیان چاک بکەن و لە کاتە هەستیارەکاندا، بەهانایانەوە بچن. منداڵ تەنیا لە ڕێگەی گوێگرتنەوە فێری دەیان و سەدان وشە دەبێت. دایك و باوك ڕۆڵێكی گرنگ دەبینێ لە ئاست و دەوڵەمەندی زمانی منداڵەكە. ئامادەیی دایك و باوك بۆ رەخساندنی پێداویستییەكانی گەشەی زمان، هەنگاوی یەكەمە بۆ فێربوونی زمانێكی دەوڵەمەند كە بنەمای دروستبوونی كەسایەتییەكی بەهێزی ئەو منداڵەیە. پێویستە ئەو ووشانەی دەدرکێن زۆر بە وریاییەوە بدرکێن لەلایەن دایک باوکەوە کەئەمە خۆی لە خۆیدا بنەمایەکی بەھێز پەروردەیەکی دروستە.

© 2017 Hawler