تەمموز 24, 2021

زۆرترین بینراو بۆچوون

Error: No articles to display

حەمە سەعید حەسەن

 

ئەوە ئاســـایییە هەڵە بکەین، بەڵام هەڵەی کوشـــندە نـــا، لە وەرگێڕاندا هەڵەی کوشـــندە ئەوەیە، دەســـتمان پاکـــژ نەبێت، بەرانبـــەر بە دەقی ئۆرجینـــاڵ بەوەفا نەبین و ناپاکیی لێ بکەیـــن. وەرگێڕی بەتوانا ناچێت زوو زوو لە پەراوێزدا ڕوونکردنەوە بنووســـێت، ئاخر ئەوە هەم ڕێزنەگرتنە لە توانای خوێنەر، هەم ســـاکارکردنەوەی تێکستە ئۆرجیناڵەکەیە. میلان کوندێرا دەیگوت: لە ترســـی ئەو جۆرە لە وەرگێڕ، زمانم دەشـــۆم، پاک ڕایدەگرم و وشەکان بە ڕووتوقووتی دەخەمە ڕستەوە، تا مانا بنەچەیی و بنچینەیییەکانیان ببەخشـــن. وەک چۆن ئەوە دەکەوێتە خانەی کوفرەوە، بچین بە کۆمەکی هەندێک ڕســـتەی موسیکاییی سیمفۆنیایەک، ڕیکلام بۆ کاڵایەک بکەین، ئەوەیش تابووە، بچین بەدەم وەرگێڕانەوە، ڕۆمانێک کورت بکەینەوە، ئاخر تەنیا نووســـەر خۆی، مافی ئەوەی هەیە، دەســـتکاریی
تێکستەکەی بکات.
هەمیشە ئەوە نێگەتیڤ نییە، دەرک بە بوونی نووسەر لە ڕۆماندا بکەین، ئاخر دەستتێوەردانی نووسەری لە جۆری کوندێرا، بە قازانجی تێکستەکە دەشکێتەوە. ڕۆماننووسی لێزان کارێک ناکات خوێنەر وای بۆ بچێت، فڵان کارەکتەری کەسێکی ڕاستەقینەیە، ئاخر کەسانی نێو ڕۆمان، لە منداڵدانی هیچ ژنێکدا پەیدا نابن، کەســـانێکن لە وشە، با لە کەسانی نێو کۆمەڵێش بچن. کوندێرا دەڵێت: (گەر پێویســـت دەکات، باسی خۆیشم بکەم، ئەوا دەڵێم: کەســـێکم لە دونیایەکی بەتەواوی بەسیاسیکراودا، بەدوای چێژدا دەگەڕێم.) زۆر لەو چەکانەی لە شۆڕشی ئەیلوولدا بە دەست پێشمەرگەوە بوون، بڕنەو بوون. بڕنەو ناوی ئەو شـــارەی چیکە کە لە ۱۹۲۹دا، میلان کوندێرای لێ لە دایک بووە. کوندێرا لە ۱۹٦۷دا، ڕۆمانی (قۆشـــمە) بڵاو دەکاتەوە، لە ۱۹٦۸دا، لە (بەهاری پراگ)دا، دەبێت بە کتێبی جەماوەر.
کوندێرا ئەوەی پێ خۆش نییە بە نووســـەرێکی سیاسی ناودێر بکرێت، ئاخر ڕاستییەکەی داهێنەری شێوازێکی هونەریی نوێی نووسینە، بایەخدان بـــە ســـتاتیکا لەکنی، بە پلەی یەکـــەم دێت و وابەســـتەی هیچ فیکر و فەلســـەفە و ئایینێـــک نییە. کوندێرا دەڵێت: ژیـــان لای من ئەزموونە بە سیاسەتیشەوە، بەڵام لێ ناگەڕێم سیاسەت گەمە بە هیچ دەقێکم بکات و لە جێیەکەوە کە لەسەروو سیاسەتەوەیە، باسی سیاسەت دەکەم. لەبارەی (ئایەتە شەیتانییەکان)ەوە دەڵێت: (پەلاماردانی سەلمان ڕوشدی ڕێکەوت نەبوو، زادەی ململانێی دوو سەردەم بوو، سەردەمی تیۆکراتی و سەردەمی نـــوێ.) لە (هونەری ڕۆمـــان)دا دەڵێت: (ڕۆمان بەر لە مارکس باســـی ململانێی چینایەتیی و بەر لە فرۆید باســـی (نەســـت)ی کردووە. ڕۆمان لە باســـکردنی فرەیی و کرانەوەیشدا دەستپێشخەر بووە و لە سەرزەمینی ڕۆمانـــدا، حەقیقەت لەکن هیچ تاقەکەســـێک و ئایدۆلۆجیایەک و ئایینێک نییە.)

© 2017 Hawler