تەمموز 24, 2021

زۆرترین بینراو بۆچوون

Error: No articles to display

رێباز حملان

 

کابینەی (نۆ)دەستپێکێکی پڕ لە ھیواو ئاڵەنگارییەکی گەورە بەرامبەر دابەزینی نرخی نەوت، سەرھەڵدانی ڤایرۆسێکی کوشندەو دەگمەنی وەک کۆڤید ١٩ کۆرۆنا، ململانێی سیاسی و ناوخۆیی و ناوچەیی و ھەڕەشەی بەردەوام سەربازی و تیرۆریستی دانوستانی درێژخایەنی بەغداد و ھەولێر، بەڵام لە دووساڵدا دەرئەنجامی بەرچاو لە ئاست چاوەڕوانیدا لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیدا کە رایگەیاندبوو لە کارنامەکەیدا ١-رێکەوتن لەگەڵ بەغداد و رێککەوتن و لەسەرەتای ئەم ھەفتەیە دەرئەنجامی ئەو
رێکەوتنە دەردەکەوێت.
٢-چاکسازی و ریفۆرم لە داھاتی نەوت و
داھاتی ناوخۆو خەرجی و ھەمووی بۆ گەل و پەرلەمان خرایە روو.
٣-ئاوەدانی و بەردەوامبوون لە پرۆژەی خزمەتگوزاری و شەقام و پرد و نەخۆشخانە و کارگە و وەبەرھێنان و رەخساندنی ھەلی کار لە کەرتی تایبەت.
٤-گرنگیدان بە کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی و گەشتیاری و دروستكردنى سايلۆو وەبەرھێنان لە بواری کشتوکاڵ و پرۆژەی نوێی گەشتیاری.
٥-حکومەتی خەڵک و کوردستان بێ جیاوازی ناوچەو رەنگ و دین و زمان.
٦-بەردەوامبوون، کۆڵنەدان تا دووساڵی تر تەواوی کارنامەکە جێ بە جێدەکرێت.
چونکە کاپتنی ئەم کاروانە خاوەن بڕیارو بە ئیرادەو نیشتمانپەروەر و ماندوونەناسە.
تیمەکەشی بە پشتیوانی جێگری سەرۆک وەزیران پشوو درێژ و خۆراگرو ئامادەی ھەموو بەرپرسیارێتییەکن.

یاریدەدەری سەرۆک وەزیران ٢٠٢١/٧/١٠

© 2017 Hawler