تەمموز 24, 2021

زۆرترین بینراو بۆچوون

Error: No articles to display

سوشال میدیا ئامرازی کاریگەر

م محەمەد سەباح خەیات

 

سۆشال میدیا لە ماوەیەکی زۆر کورت و بەشێوەیەکی خێرا بە هەموو جیهاندا بڵاوبۆتەوە و شۆڕشێکی گەورەی بەرپاکردووە کە بە بڕوای زۆرینەی توێژەران و بیرمەندان دەکرێت ناو ببرێت بە شۆڕشی زانیاری لە سەدەی بیست و یەکدا، لە ئێستا هیچ بوارێک نەماوەتەوە لە ژیانی مرۆڤی ئەم سەدەیە کە دەستی سۆشال میدیای پێ نەگەیشتبێت، هەر لە لایەنە کەسیی و تایبەتییەکانی تاکەوە تاکو دەگاتە لایەنە گشتگیرەکانی پەیوەندیدار بە ژیانی گشتی و کۆمەڵگەیی، سۆشال میدیا بەهۆی تایبەتمەندییە ناوازەکانییەوە لە خێرایی لە گەیاندنی زانیاریەکان و تێپەڕاندنی سنورەکانی کات و شوێن، گۆڕانکاریەکی بەسەر کۆمەڵگای مرۆیی هێناوە کە ڕەنگە ئاسان نەبێت بە وردی بتوانین لێکەوتەکانی دیاری بکەین لە سەر ژیانی تاک و کۆمەڵگا، لە لایەک دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ پێدانی پانتاییەکی فراوانتر لە ئازادیەکان و کرانەوەی کۆمەڵگا و کلتورە جیاوازەکان بە ڕووی یەکتری لە چوارچێوەی کۆمەڵگایەکی جیهانی (علۆبال چۆممونیتیی)، لە لایەکی تریش سیستەمی کۆمەڵایەتی و کلتوری هەڵدەوەشێنێتەوە و ئادابی گشتی و بەها کۆمەڵایەتیی و مرۆیەکان دەخاتە ژێر پرسیار و بەراوردیان دەکات بە ویستی ئیگۆیی تاکەکان، ئەمانەش هەمووی تەنها لەبەر یەک هۆکاریی سەرەکییە کە بریتییە لە بەخشینی ئازادی ڕەها بە بەکەرهێنەران، بە جۆرێک بەکارهێنەر لە جیهانی دیجیتاڵی ملکەچ نیە بۆ هیچ ڕێسا و یاسایەک و تەنانەت بەرپرسیارییەتی هیچ یەکێک لەم کردە ۆ گوتانەی هەڵناگرێت کە لە ڕێگای یەکێک لە ئامرازە دیجیتاڵییەکان دەری دەبڕێت

سەرۆکی رێکخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ و پێکەوەژیان

© 2017 Hawler