حوزەیران 21, 2021

زۆرترین بینراو بۆچوون

ھاوسەنگی لەپلان و کۆشش،زامنی قوتابی سەرکەوتووە

سەردار عەبدولڕەحمان ئیبراھیم

 

ئاشكرایە كە تەرخانكردنی كاتی زۆر و هەوڵ و كۆششی زۆر بۆ فێربوون زامنی سەركەوتن نین، هەر خوێندكارێك كاتەكانی بەباشی ورێك نەخستبێت وهاوسەنگی لەكۆششەكانی نەپاراست بێت، هەر چەندە هەوڵبدات هەر ناتوانێت بەمەبەستەكانی بگات، وە لەگەڵ ئەمەشدا پلان و كۆشش هەوێن و بەرچاو ڕونی بنەماكانی سەركەوتنن، هەندێك جار كەخەڵكی شكست دەهێنن بەهۆی كەمی تواناوە نی یە، بەڵكو بەهۆی كەمی پابەندنەبوونەوەیە یاخودنەبوونی بەرنامە رێژییە، چونكە وتراوە كە ترس لەسەرنەكەوتن گرنگترین هۆكاری شكستخواردنە. لێرەدا كۆمەلێ بنەمای گرنگ دەخەینەڕوو لەپێناو سەركەوتن و بەرچاوڕۆشنی خوێدنێكی سەركەوتووانە بۆ قوتابیانی ئازیز.

لەكاتی خوێندنی وانەكاندا پێویستە چی بكرێت؟
١- خۆ ڕزگاركردن لەخەیاڵات و ئەندێشەی بێ سود كە مێشك و بیرتان پەرت و بڵاوبكات.
٢- ژینگەی كۆششكردن لەكارتێكەرە نامۆكان خاوێن بكەرەوە ( قسەوباس، مۆسیقا،
تەلەفزیۆن، ئەنتەرنێت....هتدد)
۳- بەسكی زۆر برسی یان تێر كۆشش مەكە.
٤- ژینگەی ژوور با شیاوبێت (نەزۆر گەرم و نەزۆر سارد).
٥- گوێ نەگرتن لەهیچ بابەتێك كەسەرەنجتان بشێوێنێت.
٦-شتی سەرەنج راكێش ( وێنەو پۆستەر) لە ژوور هەڵمەواسە.
۷- دوركەوتنەوە لە كەم خەوی و هیلاكی و پەژارەیی.
۸-با سەرچاوە پێداویستەكانتان لەبەر دەست دابێت (دەفتەروكتێب و قەڵەم .........هتدد)
۹- بەدروستی كاتی كۆشش كردن بەكاربهێنە.
١٠- بەردەوام خۆتان بپشكنن و خۆتان بڕیاردەری دروستی خۆتان بن.
١١- بەرنامەی تەلەفزیۆن بخەنە پشووەكانەوە.
١٢- بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانتان رێگەو شێوازەكان بگۆڕن، نەك خودی بەدیهێنانی ئامانجەكە
١۳- ئایا ئەو پلانەی داتڕشتووە گونجاوە لەگەڵ خولیاو ویستت بەرێوەدەچێت.
١٤- پلانەكانتان هەڵبواسن و هەوڵبدەن پەیڕەویبكەن و لێی لامەدەن.
١٥- كە ناڕەحەتی لەشوێنەكەت پێویستە شوێن و ژینگەكەت بگۆڕیت.
١٦- دوای نانخواردن خێرا دەست مەكە بەكۆشش (پشوو بدەن)
١۷- لە (٤٠ بۆ ٥٠) دەقیقە پیویستە (١٠) خولەك پشوو بدەن.
١۸- تا وانەیەك تەواو نەكەن، مەچۆرە سەر وانەیەكی تر ( ڕیزبەندی پلانەكەتان تێك مەدەن).
١۹- سود لەئەزموونی كەسانی شارەزاو هاورێیانی قوتابخانە وەربگرە.
٢٠- بەنوسینەوە كۆشش بكە، كورتەی بابەتی دیاریكراو لە چەند پەرێكدا بە قەڵەمی
ڕەنگاوڕەنگ بنوسەوە. (واتا مەلزەمە بۆ خۆت دروست بکە)

٢١- متمانە و ئیرادەی بەهێزت بەخۆتەوە هەبێت. خۆت دوربخەرەوە لە بۆچون و ئەندێشەی گوماناوی و بیركردنەوەی نەرێنی و خراپ.
٢٢- هەمیشە ئایندەت لەبەر چاو بێت، بۆ بەرزی تێ بكۆشە، چونكە ژیانی ئەمرۆت بریتی بووە لە تێڕوانین و بۆچوونەكانی دوێنێ. لەكاتی دانانی پلان پێویستە سەرنجی ئەمانە بدەین:-
١- حەزو بەهرەو پێداویستییەكان لەبەرچاو بگرن.
٢- بەرواری تاقیكردنەوە وپێشكەشكردنی ئەرك و چالاكی و رۆژانی پشوو دڵنیا ببەرەوە.
۳- كاتەكانتت بەهاوسەنگی دابەش بكە ( خەوتن + نانخواردن + پشوو+ ئەرك......هتدد)
٤- جیاكردنەوەی هەمان كاتەكانی رۆژ بۆ كۆششی وانەكان سودبەخش بێت.
٥- هاوسەنگی دروستكردن لەنێوان وانەكان و چالاكی كۆمەڵایەتی.
٦- كۆششە ماوە درێژەكان بەسەر بەشی بچوك بچوك دابەش بكە.
۷- كاتی خەو دیاری بكە بەرێژەی پێویست.
۸- بەگوێرەی خوی كۆشش كردنتان پلان دابڕێژن.
۹- لیستێكی گشتی لەوكارانە ئەنجامیان ئەدەن دروستی بكەن.
١٠- پلان دابنێن و داوای یارمەتی لەكەسی زیرەك و پسپۆڕ بكەن.
١١- هەوڵبدەن كارە ڕۆژانەكەتان كورترو بەرهەمدارتر بكەن.
١٢- كاتە بەتاڵەكان لەبەر چاوبگرن.
١۳- پلانەكان لەبەر چاو هەڵبواسن.
١٤- خۆتان بۆ پیادەكردنی پلانەكانتان رێك بخەن.

چۆن دووربکەوینەوە لە فشار:-

١- مرۆڤ پێویستە خۆی بناسێت و بزانێت كێ یە ؟ (خوددۆزینەوە)
٢- مرۆڤ پێویستە بەدروستی هەڵسەنگاندن بۆ ئەو ڕوداوانە بكات كە لەژیانیدا ڕوبەرووی دەبێتەوە.
۳- مرۆڤ پێویستە بەئاشتی لەگەڵ خێزان و كۆمەڵگایەكەیدا بژیت.
٤- پێویستە ژیانتان ئاوێتەی مەبەست و ئامانجەكانتان بێت.
٥- نابێت مرۆڤبەكەلەڕەقی لەدنیای چواردەوری خۆی بڕوانێت.
٦- كارەكانت زوو ئەنجام بدەو دوای مەخە.
۷- نابێت بۆ دورخستنەوەی فشار پەنابەرێتە دەرمان و كاری زیانبەخش.
۸- نكۆڵی لەكیشە مەكە و گەورەتری مەكە.
۹- خۆت سەرقاڵ بكە بەكتێب خوێندنەوە و وەرزش ویاری پیاسە و گەڕان.
١٠- بڕوابوون بەتواناو ڕەوشتەكانی مرۆڤ و ئاوێتەبوون بەبەهای مەعنەوەی ( دەستپاكی و ڕاستگۆیی و ئەمانەتپارێزی و زمانپاكی و دڵسۆزی و ...... هتدد)

© 2017 Hawler