ئایار 07, 2021

خۆشبه ختی و ئاسوده یی خێزان چۆن به ده ست دێت؟

شۆخان به كر
خۆشبەختی هەر خێزانێک نابێت لەسەر کەسایەتی و هەڵسوکەوتی کەسانی دیکە بێت، چونکە بەهۆکاری سەرەکی ناکۆکییەکان دادەنرێت، بۆیە چەند بنەماییەک هەیە کاریگەری لەسەر ژیانی خۆشبەختی خێزانەکان هەیە. ئەمانەی خوارەوە ئەو نه ێنیانەن کەدەبنە هۆی خۆشبەختی هەموو تاکەکانی خێزانەکان: *یەکێک لەو بابەتانەی دەبێتە هۆی خۆشبەختی خێزان، ئەوەیە هەر تاکێک دەبێت هەست بەبەرپرسیاریەتییەکان بکات، هەروەها هەفتانە بەلایەنی کەم لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی کۆببێتەوە.
*ئەندامانی خێزان بەتەنها بەخوێن تێکەڵاو نین، بەڵکو دەبێت خۆشەویستی کۆیان بکاتەوە و گرنگی بەکێشەکانی یەکدی بدەن و یارمەتی یەکدی بدەن
لەهەموو بارودۆخێکدا.
*گرنگی بەبۆنەکانی یەکدی بدەن، بۆ نموونە گرنگی
بەجەژنی لەدایکبوون یان یادی هاوسەرگیری بەڕێکخستنی بۆنەی تایبەتی یەکێکە لەبنەما گرنگەکان.
*گوزارشت کردن لەهەستەکان و دەرخستنی هەندێک وشەی خۆشەویستی بەڕاستەوخۆی وادەکات هەموو دڵتەنگی و ناکۆکییەکان کۆتایی پێ بێت.

*هەموو کەسێک ڕەنگە تووشی هەڵە بێت و زیان بەکەسانی دیکە دەگەیەنێت، بەڵام لێبوردەیی بەباشترین لایەن دادەنرێت بۆ ئەوەی کۆتایی بەناخۆشییەکان بهێنن
و دووبارە هەڵەکان ڕوونەدەنەوە. مرۆڤ هه میشه ته قه لای به ده ستهێنانی شادیەتی،
هەوڵی هەموو کەسێ تەنها بۆ خۆشبهختی و سەلامەتیە. فەیلەسوفەکان به دوای وەڵامی ئەم پرسیارانەدا گەڕاون: ( بنچینه ی ژیان شادیه و خه می تێدەکەوێ؟ یاخود ژیان هیچ نیه جگە لە خۆسه رقاڵكردنێکی بێ هوودە بهشوێن شادیەکی کاتی له نێو واقیع و سەرئەنجامێکی تاڵ و تراژیدی؟) بەڵام لە ڕاستیدا ڕوانین لە دیدی ڕەشبینی و پڕهیوایی پەیوەندی هەیە بە پێناسەی ژیان لای هەر تاکێک و هەر کەسەش بەپێی بایۆلۆجیا و ئەو ڕوداوانەی پیایداتێپەڕیوە پێناسەیەکی جیاوازی بۆ ژیان هەیە.

بەڵام ئایا ئەوە ڕاستە کە خۆمان لە پێشبینیە خراپەکان بدزینەوە و ئەو ڕاستیە فەرامۆش بکەین کە لەهەر لەحزەیەکدا ئەگەری مەرگ و کۆتایی ژیانمان نزیکە؟ کەواتە چۆن مرۆڤ لە توانایدایە مەرگ و تراژیدیا و کۆتاییەکان لەبیربکات؟ چۆن دەتوانێ لە نێو جەنگ و هەزاران کردەوەی خراپ و جیهانێکی مەترسیداردا، پێبکەنێ؟ لەبیربکات ؟ هاوسەرگیری بکات و وەچە بخاتەوە؟ خانو دروست بکات و پلانی درێژخایەن دابنێ؟ چۆن دەتوانێ شتێک دروست بکات و ناوی لێبنێ (ژیانی شایستە) ؟ ئەوەی کە ڕوونە دوو ڕێگای لەبەردەستایە و دەبێ یەکێکیان هەڵبژێرێ، یان چێژ یان ئاسوودەیی چێژوەرگرتن لەژیان یارمەتیدەرە بۆ لەبیرکردنی هەموو ئەگەرە مەترسیدارەکان بەڵام ڕێگایان لێ ناگرێت، هەروەک دەکرێ چێژ لە شتێکی باش یان خراپ وەربگرین هەرچی ڕێگای دووەمە کە کارکردنە بۆ بەدەستهێنانی ئاسوودەیی مەرجەکانی کەمێک قورسترە و پێویستی بە ڕەچاوکردنی پرانسیپ و ئاکارە مرۆییە بەرزەکانە واتە بۆ بەدەستهێنانی ئاسوودەیی مەرجە سوود لە هەموو شتێکی باش وەربگرین.

بەدەستهێنانی ئاسوودەیی بۆ تۆ، پەیوەندی بەوە هەیە تا چەندە بۆ دەووروبەرەکەت بەسوودیت، تا چەندە باری ژیان ئاسان دەکەیت و تاچەندە داهێنان دەکەیت لە بەخشین نەک لە وەرگرتن، ئەمەش بە زانست دەکرێت، ئەوکات داهێنانەکانت لە خەمی پێویستیەکانی خەڵکەوە سەرچاوە دەگرێت و زانستیش بەهای راستەقینەی و ەردەگرێ، ئەمەش بنەمای ئاسوودەییە.

© 2017 Hawler