ئایار 07, 2021

چۆن ئاسووده یبه ده ست بهێنین؟

سامان سیوەیلی

 

خۆشییه كان ئه نجامی كێشه كانن. دروستبوونی كێشه له به رده م تاكه كان شتێكی ئاساییه، نابێت خۆمان نغرۆی خه م و خه فه ت و ناڕه حه تی بكه ین، به قه ده ر قه باره ی كێشه كه خۆت بۆ چاره سه ری ماندوو بكه، جاری وا هه یه كێشه یه كی بچووكت هه یه، ئه م ناڕه حه تیه ی ناوێت خۆتی بۆ نغرۆی خه م بكه ی، ره نگه به كه مترین كات و به كه مترین ماندوو بوون چاره سه ری بۆ بدۆزیته وه، گرنگ ئه وه یه بڕوا و متمانه ت به خۆت هه بێت، بڵێ من خۆم ده توانم به سه ر كێشه كانمدا زاڵبم، دڵنیابه هه ر سه رده كه ویت. لێره دا پێویسته چه ند مه رجێكی گرنگ بۆ دیاریكردنی كێشه ده ستنیشان بكه ین وه ك:
۱. زۆرترین كاریگه ری: هه وڵبده
پۆلینێك له نێوان ئه م كێشانه بكه یت كه به لاته وه كێشه ن، بزانه كامیان زۆرترین كاریگه ری هه یه، بۆ ئه وه ی بتوانیت هه نگاوی یه كه م به سه ركه وتووی دیاری بكه ی، چونكه ره نگه تۆ خۆت به كێشه یه كه وه خه ریك بكه یت، ئه م كێشه یه كێشه كی لاوه كی بێت و له ئه نجامی كێشه یه كی گه ورهتر درووست بوبێت، بۆ نموونه (قوتابیه ك له وانه كانی خوێندنی ئاستێكی باشی نیه، جێگه ی ره زامه ندی مامۆستاكانی نیه، ڕه نگه زۆر خۆی سه رزه نشت بكات و بڵێت من ته مبه ڵم و هیچ نازانم). به ڵام ڕه نگه ئه م ته مبه ڵ و نه زان نه بێت ئه مه كێشه كه ی ئه م نیه، به ڵكو له وانه یه كێشه ی ئه و ئه مه بێت نه زانێت چۆن وانه كانی بخوێنێ، شێوازی ده رس خوێندن نازانێ. كه واته لێره دا ئه م كێشه ی زۆر كاریگه ری هه یه به نسبه ت ئه م قوتابییه، كێشه ی هه بوونی كه موكوڕییه له شێوازه كانی ده رس خوێندن و كۆششكردن، نه ك ئه و قوتابییه ئاست نزم بێت.
۲. مه رجی واقیعی (وابوویی-
ریالیستی): ئه م مه رجه ئه وه یه دهبێت ئه وه ی به لاته وه كێشه، كێشه یه كی واقیعی بێت و بتوانرێت چاره سه ر بكرێن نه وه كو ناواقیعی بێت و له گه ڵ واقع نه گونجێت.
۳. ده رفه ت بۆ به ده ستهێنانی باشترین ئامانج: ده بێت ئێمه ره چاوی ئه وه بكه ین له كاتێكی وا هه وڵبده ین ده رفه ته كه گونجاوه بۆ چاره سه ری، دهتوانین
بگه ینه ئامانجێكی باش. سه رچاوە رێكخراوی(PDئ). ئه م مه رجانه مه رجی سه ره كین بۆ ده ستنیشانكردنی كێشه. ئه گه ر ئه م هه نگاوانه ت جێبه جێ كرد ئه وا قۆناغێكی گرنگت له چاره سه ری بریوه.
دووهم/ قۆناغی ستراتیژیه تی چاره سه ری كێشه و نه هێشتنی:
۱. دووركه وتنه وه: واته دووركه وتنه وه له و شتانه ی ده زانی ده بێته هۆی دروستبوونی كێشه وه ككه سێك شه وان تا دره نگانی شه و سه یری فیلمی ترسناك و پڕ شه ڕ و ئاژاوه دهكات، ده ڵێت نازانم بۆ زۆربه ی شه وان له كاتی خه وتن من خه ونی ترسناك و ناخۆش ده بینم؟ خه وم لێ تاڵ بووه، نازانم چی بكه م؟ چاره سه ری ئه م كێشه یه ده توانین بڵێن به كه متر سه یر كردنی یان دووركه وتنه وه له م جۆره فیلمانه كه متر خه ونی ناخۆش ده بینیت.
۲. كاڵكردنه وه ی كاریگه رییه خراپه نكان (نه گه تیڤه كان): ئه و شتانه ی كاریگه ری نه رێنییان هه یه له سه رت هه وڵبده كاریگه رییان كه م بكه یته وه، بۆ نموونه تۆ ده كه ویته به رامبه ر به كه سێك تێروانینه كانی به رامبه رت زۆر خراپ و ڕه ق و ناخۆشن، ده ڵێت (تۆ كه سێكی زۆر دواكه وتووی، نه زانی و هیچ كه سێك تۆی خۆش ناوێت). ره نگه زۆرجار تووشی ئه م هه ڵوێستانه بوویت، تۆ له م كاته بۆ ئه وه ی كاریگه ری ئه م وشه ره قانه كه م بكه یته وه یان كاڵی بكه یته وه، ده كرێت بڵێیت (زۆر سوپاس بۆ ئه م قسانه ت به ڵام ده كرێ ئه م قسانه ته نه ا بۆچوونی
خۆت بن).
۳. پێداگیری له سه ر كاڵكردنه وه و نه هێشتن: هه ر بۆ ئه م نموونه ی سه ره وه كه سێك ئه م تێڕوانینه خراپانه ی به رامبه رت هه یه، ده كرێت پێداگیری بكه ی بۆ ئه وه ی به یه كجاری كاریگه ری ئه م قسانه نه ه ێڵیت و بیركردنه وه ی ئه م كه سه ش بگۆری. وه كو ( پاش ئه وه ی سوپاست كرد، گوتت ره نگه ئه م قسانه ته نه ا ره ئی خۆت بن، ئینجا لێره دا بڵێ ده كرێت یه ك دوو به ڵگه م له سه ر ئه م قسانه بده یتێ یان ئه م قسانه بسه لمێنی بۆم) له م خاڵه دا بۆمان ده رده كه وێت كه نه وه كو قسه كان هه ر به ره و كاڵ بوونه وه ده چن به ڵكو ره نگه هه ر نه مێنن. ٤. پاپه ندبوون به كاردانه وه
ئه رێییه كان

© 2017 Hawler