ئایار 07, 2021

پاڵنه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چیین؟

دەروونناس سامان سیوەیلی دەینوسێت

 

پاڵنه‌ر چه‌مكێكی گشتییه‌ به‌كاردێت بۆ گوزارشتكردن له‌ په‌یوه‌ندی دینامیكی بوونه‌وه‌ری زیندو له‌گه‌ڵ ژینگه‌كه‌ی، گشت هۆكاره‌ بۆ ماوه‌یی، ئاگایی، نائاگاییه‌كان، وه‌رگیراوه‌كان، ده‌ره‌كی و ناوه‌كیه‌كان ده‌گرێته‌وه‌، سه‌رجه‌میان ده‌بنه‌ پاڵنه‌رێك بۆ چالاكی جووڵه‌یی یان مێشكی. ئامانه‌ ڕه‌فتاری بوونه‌وه‌ره‌ زیندووه‌كان له‌ بارودۆخه‌ جیاوازه‌كان به‌ده‌رده‌خات، گوزارشتكردنی بوونه‌وه‌ره‌ زیندووه‌كان بۆ بارودۆخه‌كان یه‌ك ڕێگا‌ی هاوشێوه‌ نییه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كرێت بڵێین پاڵنه‌ر بریتییه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك هاندان و هۆكاری ئاگا و نائاگ. پاڵنه‌ری ڕه‌فتاری مرۆڤ وشیارانه‌یه‌، ده‌توانرێت پێوانه‌ بكرێت، زانایانی ده‌روونناسی چه‌مكی پاڵنه‌ر به‌كارده‌هێنن بۆ گوزارشتكردن له‌و بارودۆخه‌ ناوه‌خۆیی_جه‌سته‌ییانه‌ی كه‌ هێز به‌خشه‌ بۆ ڕه‌فتار و فێربوون، له‌ ژێر كاریگه‌ری بارودۆخێكی دیاریكراو، به‌رده‌وام ده‌بێت تاكۆتایی گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت، بۆ نموونه‌ پاڵنه‌ری خوێندنی قوتابییه‌ یه‌كێك له‌مانه‌یه‌ سه‌ركه‌وتن له‌خوێندن، هه‌ستكردن به‌ ئه‌رك، ده‌ستكه‌وتنی شوێنێكی گونجاوی كۆمه‌ڵایه‌تی. پاڵنه‌ره‌كان دۆخێكی شاراوه‌یان هه‌یه‌ ناتوانرێت ڕاسته‌وخۆ هه‌ستیان پێبكرێت، به‌ڵام له‌ ڕێگای ئه‌و ڕه‌فتاره‌ ده‌ربڕدراوانه‌ ده‌كرێت ئه‌نجام و ئاراسته‌ گشتیه‌كه‌ی دیاری بكرێت، وه‌كو پاڵنه‌ری برسییه‌تی ئه‌نجامه‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ ره‌فتاری گه‌ڕان به‌دوای خواردن، پاڵنه‌ری تینوێتی تاك ئاڕاسته‌ ده‌كات به‌ره‌و ئاو خواردنه‌وه‌، هه‌وره‌ها پاڵنه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی تاك به‌ره‌و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و تێكه‌ڵاوبون له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ئاڕاسته‌ ده‌كات.
پۆلێنكردنی پاڵنه‌ره‌كان:

1. پاڵنه‌ره‌ دووه‌مییه‌كان یان كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان: ئه‌م پاڵنه‌ره‌ تایبه‌ته‌ به‌مرۆڤ له‌هیچ زینده‌وه‌رێكی تر نییه‌، ئه‌م پاڵنه‌ره‌ پاڵنه‌رێكی فێربووه‌ و وه‌رگیراوه‌ له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردن‌ له‌ پڕۆسه‌ی پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی یان تێبینییه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێن، وه‌كو پێداویستی و پاڵنه‌ری ڕێزگرتن، هه‌ستكردن به‌ئاسایش، سه‌ركه‌وتن، خۆشه‌ویستی و سه‌ربه‌خۆی. پێداویستییه‌ دووه‌مییه‌كان به‌وه‌ جیاده‌كرێنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ ده‌گۆڕێن، واته‌ ناتوانێت بڵێین كه‌ پێداویستییه‌ یه‌كه‌مییه‌كان گرنگه‌ یان پێداویستییه‌ دووه‌مییه‌كان گرنگ نییه‌ به‌ڵكو وه‌كو یه‌كن و پێویستن، تێرنه‌كردن و ده‌سته‌به‌رنه‌كردنی پێداویستییه‌ دووه‌مییه‌كان ده‌بێته‌ پاڵنه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی تاك به‌ره‌و توندوتیژی و شه‌ڕانگێزی و نه‌خۆشی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌كان ببات، چونكه‌ مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ به‌ پچڕانی ئه‌م ترسناكیان ڕووده‌ده‌ن.
2. پاڵنه‌ره‌ ووریاكه‌ره‌وه‌كان یان هه‌ست پێكراوه‌كان: ئه‌م پاڵنه‌ره‌ هه‌ستیانه‌ن كه‌ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ و چاره‌سه‌ری ده‌وروبه‌ر ده‌ده‌ن، پاڵنه‌ری هه‌ست پێكردن ئه‌م پاڵنه‌ره‌یه‌ كه‌ پاڵ به‌مرۆڤه‌وه‌ ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستێكی دیاریكراوی هه‌ست پێكراو خۆی بپارێزێت، به‌پێچه‌وانه‌ی پاڵنه‌ره‌ زگماكییه‌كان وه‌كو برسییه‌تی و تینوێتی كه‌ پاڵ به‌ئه‌ندامه‌كانه‌وه‌ ده‌نێت بۆ تێركردن و به‌ده‌ستهێنانی هاوسه‌نگی و هێوربوونه‌وه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ست پێكراوه‌كان، پاڵنه‌ره‌ هه‌ست پێكراوه‌كان گرنگییه‌كه‌ی پێوه‌ری مرۆڤه‌ به‌نمره‌كی دیاریكراو كه‌ وروژاوه‌كان تاكو بتوانێت پارێزگاری له‌سه‌ر چاڵاكییه‌كانی زینده‌ خه‌ون بكات، به‌ڵام پاڵنه‌ری دۆزینه‌وه‌ و چاره‌سه‌ری ده‌وروبه‌ره‌‌ به‌تایبه‌ت له‌منداڵ تێبینی ده‌كرێت، ئه‌و پاڵنه‌ره‌ سه‌ربه‌خۆ و ڕقكاره‌، بۆ ڕوانین له‌هه‌ر پێداویستییه‌كی فیزیۆلۆژی بوونه‌وه‌ره‌كان. بۆ نموونه‌ ئه‌و پاڵنه‌ره‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ناسینی ده‌وروبه‌ر، هه‌وڵده‌دات ئه‌و كه‌لوپه‌ڵانه‌ بناسێت و بزانێت چۆن به‌كاردێن. ئه‌م پاڵنه‌ره‌ (بیاژه‌) له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی له‌سه‌ر منداڵ خستییه‌ڕوو.

3. پۆلێن كاریه‌كه‌ی هه‌ره‌می ماسلۆ: ماسلۆ یه‌كێكه‌ له‌ زاناكانی ده‌روونناسی له‌ قوتابخانه‌ی مرۆڤایه‌تی رای وایه‌‌ پاڵنه‌ره‌كانی مرۆڤ له‌ شێوه‌ی هه‌ڕه‌م گرنگیه‌كه‌ی به‌دیار ده‌كه‌وێت، له‌ژێره‌وه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كه‌ به‌ پاڵنه‌ره‌ فسیۆلۆژییه‌كان ده‌ستپێده‌كات و دواتر پاڵنه‌ری هه‌ستكردن به‌ ئاسایشی ده‌روونی و پاڵنه‌ری خۆشه‌ویستی له‌ لووتكه‌ش پاڵنه‌ره‌كانی زانین و پێداویستییه‌ جوانكارییه‌كان دێت، به‌ڕای ماسلۆ ئه‌م پێداویستیانه‌ پله‌ به‌پله‌یه‌، واته‌ سه‌ره‌تا ده‌بێت پێداویستیه‌ فسیۆلۆژییه‌كان (خواردن، ئاو، هه‌وا، سێكس) تێربكرێن ئینجا به‌ره‌و په‌یژه‌ی دووه‌م تاك ده‌توانێت هه‌نگاو بنێت، پێداویستی هه‌ستكردن به‌ ئاسایشی ده‌روونیه‌، یاخود كه‌ی له‌م هه‌ڕه‌مه‌دا پێداویستی پایه‌ك له‌ هه‌ڕه‌مه‌كه‌دا تێربوو ئینجا مرۆڤ بیر له‌ تێر كردنی پێداویستی سه‌روی تر ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ندێ له‌ زاناكانی تر وه‌كو زانا (كارڵ ڕۆجه‌رز) بڕوای وایه‌ كه‌ ئه‌م پێداویستییه‌ پێویست به‌ پله‌ به‌ندی ناكات له‌ ژێره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی ماسلۆ باسی كردووه‌، به‌ڕای (ڕۆجه‌رز) ده‌كرێت پێداویستیه‌كانی لووتكه‌كه‌ سه‌ره‌تا تێركرێت ئینجا به‌ره‌و خواره‌وه‌ بێین، بۆ زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند و وه‌رزشكاره‌كان و زاناكانی به‌ نموونه‌ هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌له‌ پێداویستیه‌ معریفی و جوانكاری و ته‌واوكارییه‌كان به‌ره‌و خواره‌وه‌ دێن، ڕه‌نگه‌ هه‌ندێك له‌م هونه‌رمه‌ند و زانایانه‌وه‌ زۆر برسی و هه‌ژاریش بن.

سه‌رچاوه‌: www. Psy-cognitive.net

© 2017 Hawler