ئایار 07, 2021

حەمەسەعید حەسەن

 

 

ســـینیکا لە نامەیەکدا دەنووسێت: (وا هەڵســـوکەوت لەگەڵ ئەوانەدا بکەن، کـــە لە خـــوار خۆتانەوەن، وەک پێتان باشـــە ئەوانەی ســـەرەوەی خۆتان، هەڵسوکەوتتان لەگەڵدا بکەن.) نیرۆن بە پاسەوانەکانیدا نامەیەک بۆ سینیکا کە مامۆســـتا و گـــەورە ڕاوێژکاری خۆی بوو، دەنێرێـــت، تێیدا پێی دەڵێت: (خۆت بکوژە!) خۆی دەکوژێت بەبێ ئەوەی بواری بۆ بڕەخسێت، وەسێتنامە بنووســـیت. ئەم ســـزای خۆت بکوژەیە، کە لە پێش زایینەوە، لە سەردەمی ســـوکراتەوە و پێشـــتریش پێڕۆ کراوە، تا ســـەردەمی هیتلەر هاتووە، ئاخر ئەویش لەگەڵ ئەو فەرماندە ســـەربازییانەدا کە گومانی لە دڵسۆزییان هەبوو، ڕەچاوی دەکرد.
ئابلار (۱۷۰۹ - ۱۱٤۲) فەیلەســـووفێکی فەرەنســـایی بـــوو، لە نامەیەکدا دەڵێـــت: (منێکی فەیلەســـووف هەوڵێکی زۆرم دا، خۆم لە خۆشەویســـتی بدزمـــەوە، بەڵام خۆشەویســـتی عەقڵی لێ زەوت کردم و بەســـەر حیکمەتی مندا ســـەرکەوت، ئاخر خۆشەویســـتی لە حیکمەت بەهێزترە.) ئاورینگ زیپ کە لە نیوەی دووەمی ســـەدەی حەڤدەدا پاشای هیند بوو، بۆ مامۆستایەکی دەنووســـێت: (داوای پۆســـتم لێ دەکەیت، گوایە دەرســـت پێ گوتووم! لە بیرمە پێت دەگوتم: فەرەنســـا وەڵاتێکی بێ بایەخە، لە دوورگەیەکی بچووک بـــەولاوە هیچی دیکە نییە! فێری زمانـــی عەرەبیت دەکردم، کە فێربوونی دە دوازدە ســـاڵی دەویست! خۆم بە قەرزدارت نازانم، لای کەسیش باسی مەکە کە مامۆستای من بوویت.) ئەبراهام لینکۆڵن گوتەی جوانی زۆرە، وەک: (ئەوەی دوو دڵ پێکەوە گرێ دەدات، گرێبەســـتی هاوسەرگیری نییە، خۆشەویستییە.) یان: (لە کۆتاییدا، گرنـــگ ژمارەی ســـاڵەکانی ژیانمان نییە، بەڵکوو گرنگ ژیانە لە ســـاڵەکانی تەمەنماندا، ئاخر هەر ڕۆژێک نە چێژمان لێ بینیبێت نە سوود، چ بایەخێکی هەیە؟) لینکۆڵن بیستبووی ژنێک لە جەنگدا پێنج کوڕی لە دەست داوە، بۆی نووســـیبوو: (کوڕەکانت مردنێکی شەرەفمەندانەیان بە نسیب بووە، ئاخر لە گۆڕەپانی شەڕدا گیانیان بەخت کردووە.) دواتر دەرکەوتبوو، ژنە دژی شەڕی ناوخۆ و دژی بە ســـەربازگرتنی کوڕەکانی بووە و کوڕەکانیشی، یان بە دیل
گیراون، یان بۆ بەرەی دوژمن هەڵاتوون، یان ئەمریکایان بەجێ هێشتووە!
نووســـەری ئەڵمانیایی لیۆن فویشـــتڤاگنەر ســـەروەختی فەرمانڕەواییی نازییەکان لە ئەڵمانیا هەڵدێت، کـــە دەزانێت هاوکارێکی هیتلەر خانووەکەی داگیر کردووە و تێیدا دەژی، بۆی دەنووســـێت: (دوو ژووری خانووەکەم بۆ کتێبخانە تەرخان کردبوو، لای ئێوەیش ئەوی بایەخ بە کتێب بدات تووشـــی دەردیســـەری دەبێت. کتێبەکەی سەرۆکەکەتانم: خەباتی من، خوێندووەتەوە کە هەم سەد و چل هەزار وشەیە و هەم سەد و چل هەزار تاوانیشە بەرانبەر زمانی ئەڵمانیایی، بەڵگەیشم ئەوەیە، ئێستا تۆ لە خانووەکەی مندا دەژیت.

© 2017 Hawler