کانونی دووەم 28, 2022

زۆرترین بینراو بۆچوون

Error: No articles to display

پێكەوە ژیانی پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكان نیشانەی پێشكەوتنی كوردستانە

وەیسی سەعید وەیسی

 

یەكێ لە خەسڵەتە جوان و دیارەكانی كۆمەڵگای كوردستانی پێكەوە ژیانی پێكهاتە ئاینی و نەتەوەیی و مەزهەبیەكانە كە لە دێرین زەمانەوە لەگەڵ تێپەربوونی كوردستان بە چەندین قۆناغی جیاوازدا، بەڵام هەمیشە شوێنی پێكەوە ژیان بووە كە كوردستانیان بە جیاوازی ئاین و زمان و بیروبۆچوونەوە لە ژێر چەترەگەورەكەی كوردستان كۆبووینەوە وە ئیماندارانی سەرجەم ئاینەكان بەیەكەوە سەرقاڵی بەجێگەیاندنی ئەركە ئاینیەكانیانن تەنانەت ئەم تابلۆ جوانەی كە هەمیشە لە كوردستان هەیە سەرنجی ناوەند و دەزگا نێودەوڵەتییەكانی ڕاكێشاوە وە بەبایەخەوە لێی دەڕوانن كە ئەمەش سەروەرییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ تێگەیشتنی گەلی كوردستان لە حەقیقەتی ئیسلام وەك ئاینێكی لیێبوردە و میهرەبان وێڕای ئەوەی ڕێبەرانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان فاكتەرێكی ترن بۆ چەسپاندن و بڵاوكردنەوەی بنەماكانی پێكەوە ژیان و داكۆكی كردن لە مافی پێكهاتەكان، بۆیەش گەر تەنها گوندی(بارزان) بە نموونە بهێنینەوە ئەم ڕاستیەمان بۆ بەدیار دەكەوێت كە جگە لە وەی (بارزان) لانكی شۆڕش و كوردایەتی بووە لە هەمان كاتیشدا لە سایەی حیكمەتی شێخ عبدالسلام بارزانی باوەڕدارانی چەندین ئاین بەبێ جیاوازی لە ئەرك و مافدا یەكسان بوونە و هەستیان بە هیچ جیاوازییەك نەدەكرد، كە ئەمەش وای كردووە كاتێك قەشەی بەناوبانگ (وێكرام) دێتە دەڤەرەكە دەبینی شێخ عبدالسلام زیاتر لەوان لە خەمی مەسیحیەكانی دەڤەرەكە دایە، خۆشحاڵ و سەرسام دەبێت، بەشێخ دەڵێت: ئەوی تۆ دەیكەی بۆ پێكەوەبوون بە ئێمە ناكرێت. بۆیە دەگەڕێتەوە، وەنەبێت پاراستنی ئەم فەرهەنگە جوانە تەنها لە قۆناغێك دابووبێت، بەڵكو بە درێژایی مێژوو هەمیشە هەوڵی پاراستن و قوڵكردنەوەی دراوە كە لەم قۆناغەشدا سەرۆك مسعود بارزانی وەك درێژە پێدەری ستراتیژیەتی فكرەی بارزانی نەمر هەمووكات پارێزگاری لە پێكەوەژیانی هەموو پێكهاتە ئاینی و نەتەوەیەكان كردۆتەوە كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردووشدا كاتێك گروپی تیرۆرستی داعش هێرشی سەر كوردستانیان كرد لە هەوڵی تێكدان و درز دروستكردن بوون لە نێوان پێكهاتەكان، بەڵام هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە پێناو پاراستنی ئەم بەها جوانەیا فیداكارییەكی كەم وێنەی نواند و پارێزگاری لە هەموو ئاین و نەتەوەیەكی كرد، وێڕای ئەمەش كوردستان بووەتە پەناگەیەك بۆ ئاوارە و لێقەوماوان لەسەرجەم پێكهاتەكان كە بەهۆی ڕەوشی نالەباری عێراق ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، بۆیەش لە ئان و ساتێكی وەك ئێستای كوردستان دا گرنگە هەمووان پارێزگاری لە ئازادی و پێكەوە ژیان بكەین و پەرەی زیاتری پێ بدەین كە نیشانەی پێشكەوتنی كوردستانە، چونكە هەمووان لەم هەرێمەدا هاوبەش و هاوچارەنووسین كە بەدڵنیاییەوە هیچ هێزێكیش ناتوانێت كەلێنێك لەم نێوەندەدا دروست بكات، لەگەڵ ئەمەشدا گرنگە ڕێگری لە هزری تیرۆر و تۆقاندن و جیاكاری ئایینی و تائیفی بگیرێت وە لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و ناوەندەكانی خوێندیش بایەخی زیاتر بە فەرهەنگی پێكەوە ژیان بدرێت تا نەوەی ئێستا وداهاتووش لێی سوودمەند بێت، كە هەموو ئەمانەش لە كەناری سەركەوتن نزیكمان دەكاتەوە.

© 2017 Hawler