ئایار 07, 2021

بەرپرسێكی ئابووری عێراقی ڕایگەیاندووە كە لە ئێستادا عێراق 113 ملیار دۆلار قەرزارە.

مەزهەر موحەمەد، ڕاوێژكاری سەرۆكی وەزیرانی عێراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە: " رۆژ دوای ڕۆژ قەرزەكانی عێراق بەرەو زیاتربوون دەچێت، كۆی گشتی قەرزەكانی لە ئێستادا 113 ملیارە كە تێدا 50 ملیار دۆلار قەرزی ناوەخۆییە و 40 ملیار دۆلاریش قەرزی دەرەكییەوە و 23 ملیاری دۆلاریش قەرزاری سندوقە نێودەوڵەتییەكانە
ئەو بەرپرسەی عێراقیش دەشلێت : هەرچەند پێشتر بە پێی رێكەوتنامەیەك كە ساڵی 2004 لە پاریس كرابووە، بەشێك لە وڵاتان بڕیاریان دابوو لە قەرزی عێراق خۆش ببن، بەڵام تاوەكو ئێستا لێخۆشبوونە بە تەواوەتی جێبەجێ نەكراوە
مەزهەر موحەمەد، ئاماژەی بەوەشداوە كە عێراق لە قەرزی دەرەكیدا عێراق 40 ملیار دۆلار لە هەر یەكە لە ئێران و سعودیە و قەتەر و ئیمارات و كوێت قەرزارە و ئەو وڵاتەش نایانەوێ لە قەرزی خۆیان خۆش ببن.

 

© 2017 Hawler