تشرینی یەکەم 03, 2022

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی 650 ملیۆن دینار بۆ یانەی زاخۆ خەرج دەکرێت

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 650 ملیۆن دینار بۆ بەڕێوەبردنی یانەی زاخۆ و نۆژەنکردنەوەی یاریگای یانەکە خەرج دەکرێت.

گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 رایگەیاند: دوای ئەوەی دۆخی یانەی زاخۆ و یاریگای یانەکەیان گەیاندە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 650 ملیۆن دینار بۆ یانەی زاخۆ خەرج دەکرێت، کە 500 ملیۆن دینار بۆ بودجەی یانەکە بۆ بەشداریکردن لە خولی نایابی کوردستان و عێراق دەبێت و 150 ملیۆن دیناریش بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ خەرج دەکرێت.

وابڕیارە هەفتەی داهاتوو بە چاودێریی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ نۆژەن بکرێتەوە.

دواترین دەستکاریکردن لەسەر پێنج شەممە, 07 نیسان 2022 12:37
© 2017 Hawler