
ههولێر
Error: No articles to display
وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، لە پەیامێکیدا کە ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، تیایدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ شەهیدبوونی ئەو دوو پێشمەرگەیە دەربڕی، کە لە ھێرشێکی تیرۆریستانی داعش لە پردێ شەھیدبوون.
جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، لە پەیامەکەیدا بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت “زۆر بەداخەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی دوو لە پێشمەرگەکانتانم لە هێرشێکی داعشدا لە پردێ بیست. هاوخەمی خۆم لە گەڵ خێزانی پێشمەرگەکان ڕادەگەیەنم".