ئەیلول 27, 2021

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەکات بەهۆی کۆچی دوایی دایکییەوە.

ئەمرۆ سێشەممە 14-09-2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆی سەرەخۆشی لە بۆریس جۆنسن کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی چارلۆتی جۆنسنی دایکییەوە و دەڵێت، "لەم کاتە سەختەدا دڵمان لای سەرۆکوەزیران و خێزانەکەیەتی".
چارلۆتی جۆنسن لە ساڵی 1942 لەدایکبووە، کچی سێر جەیمس فاوسێتە کە لە حەفتاکان سەرۆکی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی ەکێتیی ئەوروپا بوو.
بۆریس جۆنسن بە گوتەی خۆی، دایکی "زۆر" خۆشویستووە و پێشتر بە "دەسەڵاتی باڵا" لەنێو خێزانەکەی ناوی بردووە.
لە کۆنفرانسی پارتەکەی لە 2019 جۆنسن ستایشی دایکی کرد و گوتی فێری "گرنگیی یەکسانیی مرۆڤەکان و یەکسانیی رێز و شکۆ و یەکسانیی بەهای هەر تاکە مرۆڤێک لەسەر ئەم زەمینە"ـی کردووە.

© 2017 Hawler