ئەیلول 27, 2021

عێراق و ئێران رووفاتی 77 سه‌ربازی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ ده‌گۆڕنه‌وه‌

دوای زیاتر له‌ 30 ساڵ له‌ بڕانه‌وه‌ی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران، ئه‌مڕۆ رووفاتی 77 سه‌ربازی عێراقی و ئێرانی ئاڵوگۆڕیان پێكرا.

لیژنه‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، له‌ باشووری عێراق، رووفاتی 77 قوربانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ راده‌ستی وڵاتانیان كرانه‌وه‌.

ئاڵوگۆڕه‌كه‌ له‌ ده‌روازه‌ی سنووریی شه‌له‌مچه‌ له‌ قه‌زای شه‌تولعه‌ره‌ب كراوه‌ و عێراق 34 رووفات و ئێرانیش 43 رووفاتی وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌.

پێشتریش له‌ (8ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2021)دا هه‌ردوو وڵات رووفاتی 68 قوربانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌یان ئاڵوگۆڕ كرد.

هه‌روه‌ها له‌ (18ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018)، 46 رووفات له‌ نێوان هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕیان پێكراوه‌

© 2017 Hawler