ئەیلول 27, 2021

ئاگر له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ زیقار كه‌وته‌وه‌

ئه‌مشه‌و له‌ به‌شی خه‌واندنی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حوسێن له‌ پارێزگای زیقار، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینی بتڵی ئۆكسجینه‌وه‌ ئاگر كه‌وته‌وه‌. به‌لانیكه‌م 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و سه‌رووی 30 كه‌سیش بریندار بوون.

دوای ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌‌، تیمه‌كانی فریاگوزاری و كه‌سوكاری تووشبووانی كۆرۆنا ده‌ستیانكردووه‌ به‌ رزگاركردنی ئه‌وانه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌دا خه‌وێنراوون و له‌ ژێر چاره‌سه‌ردان.

ته‌ندرووستی زیقار رایگه‌یاند، ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌ و به‌لانیكه‌م 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و سه‌رووی 30 كه‌سیش بریندار بوون. هاوكات سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كان له‌ پارێزگای زیقار، باس له‌ گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆرتر ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه‌

© 2017 Hawler