ئەیلول 27, 2021

داعش له‌ رێگه‌ی گرووپی بچووكه‌وه‌ هێرش ده‌كاته‌ سەر خاڵەکانی پشکنینی سوپا و پۆلیسی عێراقی

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، رێکخراوی داعش خەریکە ریزەکانی سەرلەنوێ لە دڵی عێراقەوە رێکدەخاتەوە و دەیەوێت وەک پێشتر ژمارەیەك ناوچە بخاتە ژێر رکێفی خۆیەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، دوای چوار ساڵ کۆنترۆڵکردنی مووسڵ لەدەست داعش، ئێستا ئەو رێخراوە خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە و گرووپی بچووکی پێکهێناوە بۆ هێرشکردنە سەر خاڵەکانی پشکنینی سوپا و پۆلیس و رفاندنی ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان و بە ئامانجگرتنی تاوەرەکانی کارەبا و دامەزراوە نەوتییەکان.

ئەفسەرێکی باڵای هەواڵگری عێراق بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، داعش ناوچەیەکی گرنگ بەکاردەهێنێت، کە سێگۆشەیەکە لە باکووری کەرکووك دەستپێدەکات بەرەو رۆژئاوای بێجی و باشووری سامەرا، کە ناوچەیەکی پێکەوە بەستراوە و ناوچەیەکی ستراتیژیشە بۆ داعش تا خۆی تێدا رێکبخاتەوە.

© 2017 Hawler