ئەیلول 27, 2021

پەرلەمانی بەلجیکا لەسەر پرسی جینۆسایدناساندنی ئێزدییەکان کۆدەبێتەوە

بڕیارە 15ی ئەم مانگە پەرلەمانی بەلجیکا لەسەر پرسی بە جینۆساید ناساندنی ئێزدییەکان کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر بەجینۆساید ناساندنی ئێزدییەکان بدات.

پێشتریش لە شەشی تەمموز لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا جینۆسایدی کوردانی ئێزدی بە فەرمی ناساند و لە هەنگاوی دواتریش (15 تەمموز/ یۆلیۆی 2021) بڕیارە پەرلەمانی بەلجیکا لەسەر ئەو پرسە کۆببێتەوە و تاوانەکانی داعش دژ بە کوردانی ئێزیدی بە فەرمی بە جینۆساید بناسێنێت.

ئەمە لە کاتێکدایە سەرەتای ئەم مانگە پەرلەمانی هۆڵەندا جینۆسایدی کوردانی ئێزدی بە فەرمی ناساند و تاوەکو ئێستاش 15 وڵات و ریکخراوی جیهانی بەفەرمی جینۆسایدی ئێزدییەکانیان ناساندووە.

نزیکەی حەوت ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان تێپەڕی، بەڵام تا ئێستا ئەو کۆمەڵکوژییە بە جینۆساید نەناسێندراوە، بە هەوڵەکانی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە یەکێتی ئەوروپا بەلجیکا و هۆڵەند کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانیان بە جینۆساید ناساندووە و راوێژکارێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت کابینەی نۆیه‌م لە هەوڵەکانی بۆ بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان بەردەوام دەبێت.

© 2017 Hawler